پاش سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان

پاش سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان
پاش سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نائی رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆمار و عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شورا و محه‌مه‌د ره‌زا ره‌حیمی جێگری سه‌رۆك كۆمار بۆ كاروباری ئابووری و بازرگانی و سه‌عید جه‌لیلی ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 31/10/2011 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شانده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان د . كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیره‌ به‌ڕێزه‌كان و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومی و حزبییه‌وه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا .

جێی باسه‌ به‌ر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ تاران كرد و له‌ لایه‌ن به‌رپرس و كارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا .
Top