سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی و جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری بازرگانی و ئابووری كۆبووه‌وه و سه‌ردانی باڵیوزخانه‌ی عێراقی له تاران كرد
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دکتۆر عەلی سعید لو جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری بازرگانی و ئابووری كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزاگانی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران كرد و له‌لایه‌ن باڵیوز و ئه‌ندامانی باڵیوزخانه‌ی پێشوازی لێكراو له دانیشتێنكدا باس له ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی عێراق كرا‌و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر رۆڵی باڵیوزخانه‌ی عێراق له ئێران كرایه‌وه بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
