سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه
به پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی ئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆ په‌یامنێر له شاری تاران، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د مه‌جید الشێخ باڵیۆزی عێراق له تاران له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئاخاوتنیان كرد.
