فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌ سنورییه‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌نه‌وه‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌ سنورییه‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌نه‌وه‌
ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان- ی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران به‌زاندو چه‌ند گوندێكی سنوره‌كه‌شیان بۆردومان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 29-10 ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگیی توركیا هاتنه‌ ئاسمانی ناوچه‌كه‌و گونده‌كانی (تارستار، ده‌راو، بێركم، رۆبی و روار) یان له‌ سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان بۆردومان كرد، به‌ڵام تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌ گیانی و ماڵییه‌كان نه‌زانراوه‌.

Top