كۆبوونه‌وه‌كانی نیَوان وه‌فدی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كۆتایی هات
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بنرێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له رێگه‌ی پشت به‌ستن به ده‌ستوورو رێككه‌وتنه‌كانی پێشوی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا.
دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بڕیاردرا به گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێوشوێنێكی پراكتیكی بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌وپێشچونی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 له‌وانه گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان بۆ ده‌ركردنی چه‌ند بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و هه‌ماهه‌نگی له په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی كاروباری باكوور و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی سه‌رده‌می به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، كه ده‌ریكردبوون.
هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و موڵك و زه‌وییانه بۆ خاوه‌نه‌كانیان كه پێشتر له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌وساوه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو.
له‌باره‌ی كێشه‌ی نه‌وت و گازه‌وه بڕیاردرا هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وام بن له‌كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندیی و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ره‌شنوسی یاسایی ساڵی 2007 بكه‌نه بنه‌مای گفتۆگۆكانیان و هه‌ر ههمواركردنێكیش بكرێت له‌یاساكه به ته‌وافوق و ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولابێت بۆ ئه‌وه‌ش ماوه‌ی دوو مانگ دیاریكرا.
هه‌روه‌ها به چرِی باس له خه‌رجكردنی تیێچوونی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت كرا له هه‌رێم.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید كرایه‌وه له‌وه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری نیشتمانی بناسرێت و چاره‌سه‌ری یاسایی ودهستوریی بۆ كێشه‌كانیان بدۆزرێته‌وه به‌تایبه‌ت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌رجییانه‌ی كه له ساڵی 2007 وه له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقه، هه‌روه‌ها رێكخستنی موچه و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و به‌شداریپێكردنیان له مه‌شق و راهێنان و به‌خشینی ئیمتیازاتی شایسته پێیان به پێی یاسا.
سه‌باره‌ت به مافه داراییه‌كانی هه‌رێمیش له ساڵی 2007 تاوه‌كو 2011 لای حكومه‌تی ناوه‌ندییه، كۆبونه‌وه بڕیاریدا كه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و مافه داراییانه وه‌كو بابه‌تی پترۆدۆلار خه‌رجییه‌كانی حاكیمه وه‌ك پاره‌ی هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بۆ هه‌رێمی كوردستان و پاره‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و داهاتی ده‌روازه سنورییه‌كان و بابه‌تی سودمه‌ندبوونی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به پێشینه‌ی 100 موچه‌یی به‌هاوكاریی بانكی ناوه‌ندی.
-PUKmedia
