فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانن لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان چالاك بكه‌وه
گۆران ئازاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه به PUKmedia راگه‌یاند: لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌ئێستادا نیسابی یاسایی له‌ده‌ستداوه‌و ناتوانێت هیچ چالاكی و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات، چونكه ته‌نها 3 ئه‌ندامی ماوه‌و ئه‌وانه‌ی تر ده‌ستیان له‌و لیژنه‌یه هه‌ڵگرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌و لیژنه‌یه له 11 ئه‌ندام ته‌نها 3 ئه‌ندامی ماوه، ئه‌مه‌ش له‌ڕووی یاساییه‌وه نیسابی ته‌واو نیه‌و ناتوانێت هیچ چالاكی و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدات.
وتیشی: له‌ڕابردوودا ئه‌و لیژنه‌یه له‌نێوان فراكسیۆنه‌كاندا ئه‌ندامی بۆ كاندید كراوه، بۆیه ده‌بێت جارێكی‌تر فراكسیۆنه‌كان كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی نوێ بۆ لیژنه‌كه ده‌ستنیشانبكه‌ن، پاشان لیژنه‌كه ده‌ست به‌كارو كۆبووونه‌وه‌و چالاكییه‌كانی خۆی بكاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی قبوڵكرد، له‌ئێستاشدا لیژنه‌كه هیچ وجودێكی یاسایی نییه.
