بارانبارین هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان له‌شاری وان ئه‌سته‌م ده‌كات
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرا له‌ڕۆژی یه‌كه‌می بوومه‌له‌رزه‌ی شاری وان‌دا شه‌پۆلێكی بارانبارین ئه‌و ناوچه‌یه بگرێته‌وه به‌ڵام ئه‌و بارانبارینه دواكه‌وت كه ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی زیاتر رزگاركردنی هاووڵاتیان له‌ژێر دیواری باڵه‌خانه رووخاوه‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌مشه‌ویش كه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن خه‌ریكی گه‌ڕان بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاووڵاتیان بارانبارینێك ئه‌ردیشی گرتووه‌ته‌وه‌و هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی هاووڵاتیانی له‌وناوچه‌یه‌دا سه‌خت كرد.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش كه ماڵ و حاڵیان تێكچووه له‌سه‌ر شۆسته‌و شه‌قام و حه‌وشه‌ی ماڵان‌دا ژیانیان ده‌به‌نه‌سه‌ر، بۆیه تووشی هیلاكی هاتوون و بارانبارین كه‌شێكی ساردتری له‌وناوچه‌یه‌دا دروستكردووه.
