ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی نه‌زاهه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌رنامه‌ی كار خوێندرایه‌وه، كه له‌چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م تایبه‌تبوو به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ سێ پرۆژه یاسا‌و خاڵی دووه‌میش تایبه‌تبوو به‌ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سێ په‌رله‌مانتار له‌ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و خاڵی سێیه‌میش تایبه‌تبوو به‌ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی شه‌ش په‌رله‌مانتار له‌ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و دوا خاڵیش بریتی‌بوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زاو ناحییه‌كان ژماره 4ی ساڵی 2009.
دواتر به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، هه‌ر سێ پرۆژه یاساكانی ده‌سته‌ی گشتی دروستی و باشی به‌رهه‌مه‌كانی خۆماڵی و هاورده‌كان و یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی و یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی سواڵكردن له‌هه‌رێم خوێندرانه‌وه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران بۆ ئه‌نجامدانی رێككارییه یاساییه‌كانیان.
خاڵی دووه‌میش كه‌تایبه‌تبوو به‌ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران \"د.به‌شیر خه‌لیل حه‌داد و عه‌بدالقادر ئه‌كره‌م جه‌میل عه‌بدل سه‌مه‌د و حه‌مه سه‌عید حه‌مه عه‌لی\"" له‌ئه‌ندامیه‌تی لیژنه‌ی نه‌زاهه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان په‌سندكرا.
خاڵی سێیه‌میش كه تایبه‌تبوو به‌ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران\""عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئیبراهیم و د.ره‌فیق سابیر و د.شاهۆ سه‌عید و د. زانا ره‌ئوف و د.په‌ریهان قوبلای و د.جه‌عفه‌ر عه‌لی\"" له‌ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیه‌وه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان په‌سندكرا.
دوا خاڵیش بریتی‌بوو له‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زاو ناحییه‌كان ژماره 4ی ساڵی 2009،
به‌مشێوه‌یه كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆ هات."
