سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆیانكرد سه‌باره‌ت به‌بارودۆخ و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و رێكه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر و چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجا و بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌رۆڵی گرنگی په‌رله‌مانی عێراق كرا وه‌ك ده‌زگایه‌كی چاو‌دێر به‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی وئیداری وپاراستنی بنه‌ما یاسایی و ده‌ستوریه چه‌سپاوه‌كان له‌عێراق.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه و كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی وه‌ك ماده‌ی 140 و یاسایی نه‌وت وغاز و پێشمه‌رگه‌ی له‌رێگه‌ی ده‌ستوره‌وه به‌گرنگ زانی.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه ده‌ستور تاكه مه‌رجه‌ع و سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ره بۆ كۆتایی هێنان به‌م كێشانه چونكه ئه‌و ده‌ستوره راپرسی بۆ كراوه و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عێراق ده‌نگیان پێداوه و په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندی كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا كرده‌وه.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رۆكی حكومه‌ت وسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پابه‌ند بونی خۆیان به ده‌ستور و جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌كانی پێش‌و دوپات كرده‌وه به‌تایبه‌ت رێكه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر كه له‌رێگه‌یه‌وه حكومه‌تی نوێی عێراق پێكهات.
