سەرۆكی حكوومەت لیستی ناوی سزادراوانی سیاسی ئیمزا دەكات

سەرۆكی حكوومەت لیستی ناوی سزادراوانی سیاسی ئیمزا دەكات
سەرۆكی لێژنەی باڵای چارەسەركردنی كێشەی سزادراوی سیاسی رای گەیاند، سەرۆكی حكوومەت ئیمزای لە سەر چارەسەركردنی كێشەی سزادراوە سیاسیەكان لە هەرێمی كوردستان كردووە و ئاراستەی لایەنی پێوەنداری كردووە بۆ جێبەجێ كردنی، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێ، گرینگ ئەوەیە لێژنەكە چاودێری جێبەجێكردنی بڕیارەكان بكەن.

محەمەد قەرەداخی هاوكات سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرەیلی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، دوای ئەوەی پێنجشەمی رابردوو لیستی ناوی سزادراوەیلی سیاسی كە هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم پێشكێشی كردبووین، ئاراستەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد، ساڵح ئیمزای لەسەر لیستەیل كرد.

روونی كردەوە \"دوای ئیمزاكردنی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، لیستی ناوی سزادراوەیلی سیاسی كە زۆر بوار لە خۆ دەگرێ، ئاراستەی سەرجەم لایەنی پێوەندار كرا بۆ جێبەجێكردنی، ئەوانەی لە 1 كانوونی دووەم/یەنایەری 2009ـەوە دووچاری هەر جۆرە كێشە و گرفت و سزایەكی سیاسیی هاتوون لە نێو لیستەكەدا جیا كراوەنەتەوە و چارەسەری كێشەكانیان دەكرێ\"".

ئاماژەی دا \""چەند ناوێك لە لیستەكە جیا كراوەنەتەوە كە ساڵانی 1984 و 1988 و سزای سیاسی دراون و لە لیستێكی تردا ئاراستەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش لە سەر فایلەكان قسە لەگەڵ لایەنەیلی خۆیان بكەن و كار بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان بێتە كردن\"".

\""ئەوەی ئێستە ماوەتەوە ئەوەیە ئێمە چاوەڕوانی ئۆپۆزسیۆن دەكەین بۆ ئەوەی سزادراوەكانیان ئاگەدار بكەنەوە بەدواداچوون لە سەر فایلەكانیان بكەن و هەر كەموكوڕییەكیش هەبوو بێت بە تایبەتی لە بردنی بەڵگەنامە ئامادەی بكەن بۆ ئەوەی چارەسەری كێشەیلیان بكرێ\"" قەرەداخی گوتی.

ئەوەشی خستە ڕوو تا ئێستە هەزار و 720 كەس بەهۆی سزای سیاسییەوە لە كار دوور خرابوونەوە و گەڕاوەنەتەوە سەر كار\"".

لای خۆیەوە كاردۆ محەمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ (ئاكانیوز) رای گەیاند، ئەوەی ئێستە بەلای ئێمەوە گرینگە ئەوەیە ئەو لێژنە باڵایەی كاری لە سەر فایلەكان كردووە لە داهاتووش بە دواداچوون لە سەر بڕیارەكان بكەن بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێ.

هەروەها گوتی \""زۆرجار لە ئاستی سەرەوە بڕیار بۆ چارەسەركردنی هەر كێشە دەرچووە، بەڵام لە خوارەوە نەهاتووتە جێبەجێكردن، واتە بواری ئەوە نەدرێ\"".

لە سەرەتاى هەشتاكانى سەدەى رابردوودا رێژیمى لێخراوى سەدام حوسێن بە تۆمەتى \""ئێرانیبوون\"" هەڵمەتێكى گرتن و راگواستن و لێسەندندنەوەى رەگەزنامەى دژ بە هەزاران ماڵباتى كوردى فەیلى ئەنجام دا، لەو هەڵمەتەدا، بەپێى ئامارە ناڕەسمییەكان، جگە لە دەست بەسەرداگرتنى ماڵ و سامانیان، هەزاران ماڵباتى رەوانەى ئێران كرد و سەدان لاوى كوردى فەیلیشى لەنێو برد."
Top