هەولێر- خۆپێشاندانێك بۆ پشتیوانی كردن له راپه‌رینی گه‌لی كورد له سووریا ئه‌نجام درا
سه‌باح حه‌سۆ وه‌ك یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپێشاندانه‌كه به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \"له‌م خۆپێشلندانه‌دا به ده‌یان رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی و به سه‌دان له هاووڵاتیانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدارییان تێیدا كردووه\"".
روونیشكرده‌وه \""خۆپێشاندانه‌كه بۆ دوو مه‌به‌ست ئه‌نجام دراوه، یه‌كێكیان بریتیه له پشتیوانی كردن له راپه‌رِینی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سووریا و ده‌ست هه‌ڵگرتنی رژێمی سووریا له توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپێشانده‌ران و دانان به مافه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له سووریا.
پاشان نوێنه‌ران خۆپێشانده‌ران، یاداشتێكی ناره‌زاییان پێشكه‌ش به نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد، له به‌شێكی دا هاتبوو، ماوه‌ی 7 مانگه گه‌لی سووریا و گه‌لی كورد له پێناو به ده‌ستهێنانی ئازادی و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان به خوێنی رۆڵه‌كانیان قوربانی ده‌ده‌ن، داواش له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین گوشار بخاته سه‌ر رژێمی سووریا بۆ راگرتنی شاڵاوی كوشتن و ده‌ستگیركردن و كۆچ پێكردنی خۆپێشانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی\"".
گوشار بخرێته سه‌ر هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی رووسیا و ئێران و چین بۆ گۆرِینی هه‌لوێستیان له به‌رامبه‌ر رژێمی سووریا، ئاورِداوه‌ی خێرای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگرتنی ئه‌و شاڵاوه‌ی كوشتن و له ناوبردنی خه‌ڵكی راپه‌ریو ئه‌نجام ده‌درێت."
