ئۆكرانیا.. ره‌وه‌ندی كوردی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوریا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

ئۆكرانیا.. ره‌وه‌ندی كوردی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوریا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن
لایــه‌نگرانی پارته‌ كوردییه‌كانی سوریاو ره‌وه‌ندی كوردی و عه‌ره‌بی سوریا له‌ (كیێڤ) ی پایته‌ختی ئۆكرانیا، به‌ئاڵای كوردستان و ئاڵای سوریا له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سوریا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌ قه‌تڵوعامكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و داوایان له‌ گه‌لانی دنیا كرد كه‌ به‌ هانایانه‌وه‌ بێن و ده‌ربازیان بكه‌ن له‌و ته‌نگژه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ تووشیان بووه‌.

ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌پێكردنه‌ كوردو عه‌ره‌ب وه‌ك برا هاوده‌نگی یه‌كتر بوون و داوایانكرد باڵیۆزی سوریا ئه‌و وڵاته‌ جێبهێڵێت.

ره‌عد ته‌مۆ - ی برای شه‌هیدی ئازادی (مشعه‌ل ته‌مۆ) له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: خوێنی مشعه‌ل ته‌مۆ ده‌بێته‌ مه‌شخه‌ڵی ئازادی و برایه‌تی و ئازادی یه‌كجاره‌كیش نزیكه‌ بۆ كوردو عه‌ره‌ب و ئاماده‌ین روبارێك خوێن بده‌ین تا به‌ كه‌ناری ئازادی ده‌گه‌ین و ئاڵای كوردستانیش ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ نێو خانه‌واده‌كه‌مان و خۆری رزگاریش له‌م تاریكییه‌دا هه‌ر هه‌ڵدێت.

Top