كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكه‌ن
د.ئه‌حمه‌د وه‌رتی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاسۆی ڕاگه‌یاند؛ ڕاپۆرتی هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی خۆجێییه‌كان كۆتایی پێهاتووه و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كاره‌وه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش پڕۆژه‌یاساكه‌ی خستۆته به‌رنامه‌ی كاره‌وه بۆ سبه‌ینێ.
وتیشی: \"به‌پێی پڕۆژه‌كه شێوازی هه‌ڵبژاردن له‌لیستی داخراوه‌وه كراوه‌ته لیستی نیمچه‌كراوه و لیستی و كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆش ده‌توانن به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان بكه‌ن\"".
ڕوونیشیكرده‌وه كه هه‌موو فراكسیۆنه‌كان كۆكبوون له‌سه‌ر داڕشته‌ی كۆتایی ڕاپۆرتی هه‌ردوو لیژنه‌كه و پێده‌چێت سبه‌ینێ ته‌نها له‌سه‌ر هه‌ندێك ورده‌كاری ناو یاساكه نه‌بێت گفتوگۆی درێژی له‌سه‌ر نه‌كرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
-خەندان"
