له‌داهاتوویه‌كی نزیك كار به سیسته‌می فریاكه‌وتنی خێرا ده‌كرێت
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی باسی له گرنگی سیسته‌می فریاكه‌وتنی خێرا كرد كه له‌داهاتوو ده‌كه‌وێته كار و هاوڵاتیان له‌كاتی پێویست ده‌توانن له‌رێگه‌ی ژماره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه له هه‌رشوێنێكی سنوری پاریزگای هه‌ولێربن له‌كاتی تووشی بونیان به هه‌ر ڕووداوێكی پزیشكی له‌ناكاو په‌یوه‌ندی به‌و ژماره‌یه بكه‌ن و داوای ئۆتۆمبیڵی فریاكه‌وتن بكه‌ن كه پزیشك و كارمه‌ندی راهێندراوی له‌گه‌ڵدایه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری پێویست و چاره‌سه‌ركردنی سه‌ره‌تایی و گواستنه‌وه‌ی بۆنهخۆشخانهكان.
به‌ڕێزیان ووتی ئه‌م كاره ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌شی كرده پزیشكیه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی ئه‌ركه‌كانیان و زیاتر كاراكرنی ئه‌و خزمه‌ت گوزاریه بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان سوودی لێوه‌ربگرن.
