له کۆنفڕانسی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا باس له پێشڤه‌چوونی دیموکراسی کوردستان ده‌کرێت
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا ئه‌نجامدرابوو. په‌رله‌مانتار نیکۆڵاس ساومس سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له پارتی پارێزگاران به‌ڕێوه‌یبرد. ناوبراو وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا بوو له سه‌رده‌می سێر جۆن مه‌یجه‌ر سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووتری ئه‌و ووڵاته و نه‌وه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ناوداری به‌ریتانیا وینستن چێرچله.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ری به‌شی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی له فاینه‌نشیاڵ تایمز ئاماژی به‌وه‌دا که یه‌کێك له تاقیکردنه‌وه‌کانی سه‌رکه‌وتنی به‌هاری عه‌ره‌بی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌و ووڵاتانه‌یه له‌گه‌ڵ که‌مه نه‌ته‌وه‌کانیان، ووتیشی که ئه‌وه هه‌قیقه‌تی باری تورکیاشه.
په‌رله‌مانتار ڕۆبه‌ڕت هاڵفنیش له لای خۆیه‌وه ووتی: \" من سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانم کردووه وچاوم که‌وتووه به سه‌رکرده‌کانی که‌مه نه‌ته‌وه و که‌مه ئایینه‌کان له‌و هه‌رێمه و ئاستی به‌رزی له خۆبرده‌یی ئایینیم به چاوی خۆم بینیوه. هه‌رێمی کوردستان بووه‌ته شوێنێك که مه‌سیحیه‌کانی به‌شه‌کانی تری عیراق بۆ پاراستنی گیانیان ڕووی تێده‌که‌ن.\""
. ناوبراو هه‌روه‌ها ووتی: \"" دیموکراسییه‌ت ته‌نها ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نیه هه‌رچه‌نده کوردستان ئه‌وه‌شی به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵکو سه‌روه‌ری یاسا، مافه‌کانی موڵکداری، میدیای ئازاد، خوێندن بۆ هه‌موو که‌سێك، پاراستنی ئافره‌تان و که‌مه نه‌ته‌وه‌کان و لێبورده‌یی ئایینی لایه‌نه هه‌ره گرنگه‌کانی ترن که له کوردستان په‌یڕه‌و ده‌کرێن.\""
په‌رله‌مانتار ڕۆبه‌رت هاڵفن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هێشتا چه‌ندین زه‌حمه‌تکاری ماون له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی دیموکراسیه‌ت له کوردستان. هه‌روه‌ها ووتی: \"" بێگومان هیچ شتێك بێ که‌م و کوڕی نیه. سه‌رکرده‌کان و په‌رله‌مانتارانی کوردستان ئه‌وانه‌ی که قسه‌م له‌گه‌ڵیان کردووه ئه‌و کێشه و پرسانه ده‌زانن که دووچاری ده‌بنه‌وه.\""
له لایه‌کی تره‌وه په‌رله‌مانتاری به ڕه‌گه‌ز کورد نازم زه‌هاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌رچه‌نده هه‌رێمی کوردستان به چه‌ندین کێشه و گرفت تێپه‌ڕ بووه و شه‌ڕری ناوه‌خۆشی بینیوه، به‌ڵام کۆمه‌ڵێك پێشکه‌وتنی گه‌وره‌شی به خۆیه‌وه بینیوه. ناوبراو ووتی: \""ئێشتا کۆمه‌ڵێك پارتی ئۆپۆزسیۆن هه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوودا بینیمان که توانیان کۆمه‌ڵێك کورسی وه‌ده‌ست بێنن.\"" زه‌هاوی هه‌روه‌ها ووتی که له هه‌ندێك ڕووه‌وه کۆمه‌ڵێك زه‌حمه‌تکاری هه‌ن، به‌ڵام حکومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی چاکسازی داوه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌وپێشبردنی شه‌فافیه‌ت.
خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا له ووته‌یه‌کدا ووتی که له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی شه‌قامی عه‌ره‌بی بۆ شه‌ڕری عیراق، به‌ڵام کوردستان و ته‌واوی عیراق کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه و به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌بوو. ناوبراو زیاتر ووتی:\"" دوا به‌دوای ڕزگارکردنی عیراق له 2003 چه‌ندین هه‌ڵبژاردن و ڕیفراندۆم ئه‌نجام دراون. هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق باسی ئه‌وه ده‌کات که میسر و تونس و لیبیا داوای ئامۆژگاریان کردووه له عیراق له مه‌ڕ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی کار و باری حکومه‌تی ئینتیقالی و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور.\""
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا هه‌روه‌ها ووتی: \"" سیاسه‌تمان ده‌رباره‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی و بازرگانی وایکردووه که په‌یوه‌ندییه ئابووریه‌کانی نێوان کوردستان و به‌ریتانیا به‌هێز ببن. کۆمپانیا به‌ریتانیاکان ئه‌وانه‌ی خواستیان هه‌یه له بواری نه‌وت له کوردستان 12 کۆمه‌ڵه‌ن له کۆی 40. ئه‌و مانگه‌ش شاندێکی بازرگانی به‌ریتانیا که له 70 ئه‌ندام پێکدێت به‌شداری له پێشانگای هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌که‌ن.\""
په‌رله‌مانتار ڕۆبه‌ڕت هاڵفن که جێگری سه‌رۆکی گرووپی په‌رله‌مانتارانی هه‌موو پارته سیاسیه‌کانی به‌ریتانیایه بۆ پشتگیری له گه‌لی کوردستان له کۆرتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ووتی: \"" جینۆسایدی کورد یه‌کێکه له خه‌راپترین و ناخۆشترین تراژیدیای دژ به مرۆڤایه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، بۆیه‌ش گرووپه‌که‌مان به دوای ناساندنی ئه‌و کاره‌ساته ده‌گه‌ڕێت له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کورد ناخۆشیه‌کی زۆری بینیوه، به‌ڵام زۆریش له ڕابردووی خۆی فێر بووه. خه‌ڵکی کوردستان له ڕابردوودا ناژین، بۆ ئێستا و داهاتوو ده‌ژین.\""
شایانی باسه کۆمه‌ڵێك ئه‌ندامانی پارتی پارێزگاران، ڕێکخراوه نا حکومییه‌کان، دیپلۆماتکاران، لێکۆڵه‌ره‌وه و ڕۆژنامه‌نووسان ئاماده‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بوون. نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا له پاییزی ئه‌مساڵ به‌شداری له هه‌رسێ کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی هه‌رسێ پارته سیاسیه‌که‌ی به‌ریتانیا کرد و له کۆنفڕانسه‌کانی پارتی کرێکاران و پارێزگاران کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجامدا."
