تائێستا زیاتر له 10 رێكخراوی پیشه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان یهكیانگرتوهتهوه
وتیشی : ئێمه پێمان باشه لیستی كوردستانی و هه‌موو لیسته‌كانی تر به‌هه‌موو جیاوازیه‌كانیانه‌وه له‌یه‌ك لیستی هاوبه‌شدا یه‌ك بگرن و به‌شداری له‌كۆنگره‌و كۆنفرانسهكانیان بكه‌ن و ئه‌نجامدانی 12هه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی ئه‌م هه‌نگاوه بوو كه ده‌كرێت ببێته بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ری رێكخراو‌و سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كانی تر، چونكه هه‌ر رێكخراو و سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی له‌یه‌ك بواری پیشه‌یی و بۆ یه‌ك ئامانج تێده‌كۆشن، بۆیه ده‌بێت له‌داهاتوودا هه‌موو رێكخراو و سه‌ندیكایه‌كی پیشه‌یی كۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ری خۆی ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تێكی یاسایی خۆی هه‌بێت، هه‌روه‌ها بڕیاریشوایه له‌داهاتوو هیچ تهداخولێكی حیزبیانه بۆ سه‌ر كاری رێكخراوه‌كان نه‌مێنێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه‌هاوكاری و ئاسانكاریان پێشكه‌ش بكه‌ن.
