كه‌ركوك.. سێ داواكراو ده‌ستگیرده‌كرێن كه یه‌كێكیان پله‌ی نه‌قیب هه‌بووه
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به PUKmedia ی وت: به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆ 9-10 له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كان به‌هاوبه‌شی سوپای عیراق توانیویانه له قه‌زای حه‌ویجه‌و ناحیه‌كانی ریازو زاپ ده‌ستگیر بكه‌ین كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ری پێشوی سوپای رژێمه به‌پله‌ی نه‌قیب و دووانه‌كه‌ی تریشیان له گروپی تیرۆریستی نه‌قشبه‌ندی كاریانكردووه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه ئه‌و سێ داواكراوه به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركراون.
