سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی 400 قه‌ره‌وێڵه‌یی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه
له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا به‌رێز د. به‌رهه‌م ساڵح له چۆنێتی ئیشوكار و به‌رێوه‌چونی كاره‌كانی پرۆژه‌كه‌ی كۆڵیه‌وه به‌تایبه‌ت دوای ده‌ستكردنه‌وه به‌كاركردن تیایدا, هه‌روه‌ها داوای له‌سه‌رپه‌رشتیار و ئه‌ندازیاران و كۆمپانیا و ستافی پرۆژه‌كه كرد ته‌واوی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ ته‌واوبونی ئه‌م پرۆژه گرنگه له‌و ماوه‌یه‌ی كه له قۆناغی دووه‌مدا بۆی دیاریكراوه كه كۆتای ساڵی 2012 یه.
پاشان سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه باسی لهوپێشكهوتن و گۆرانكاریانهكرد كه له دوای بریاره‌كه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ سه‌ر له‌نوێ كاركردنه‌وه له پرۆژه‌كه‌دا به‌ده‌ستهاتووه و ئاماژه‌ی كرد كه به‌رده‌وامن له كاركردن و خستنه‌گه‌ری توانا و میكانیزمه هونه‌ری و ته‌كنیكی و ئهندازیاریهكانیان بۆ جێبه‌جێكردن و ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باس له‌زیادكردنی ستافی كاركردن كرا له‌پرۆژه‌كه‌دا و سه‌رۆكی حكومه‌تیش چه‌ندین رێنوێنی وئامۆژگاری گرنگی خسته‌رو به‌مه‌به‌ستی باشتر به‌رێوه‌چونی ئیشوكاری پرۆژه‌كه.
دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی نه‌خۆشخانه 400 قهرهوێڵیهكه به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌چۆنێتی ئاماده‌كاریه‌كان بۆ كاتی ته‌واوبونی پرۆژه‌كه‌ی پرسیه‌وه به‌تایبه‌ت له‌روی دابینكردنی ئامێر و پێداویستسه پزیشكیه‌كان و تاقیگه و دروستكردنی باخچه و شوێنی كارئاسانی هاتۆچۆ و وه‌ستانی ئۆتۆمبێل و چه‌ندین پێداویستی گرنگی تر بۆ پرۆژه‌كه له‌مباره‌یه‌وه چۆنێتی هاریكاریكردنی كۆمپانیای جێبه‌جێكار و وه‌زاره‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌گرنگ زانی.
نه‌خۆشخانه‌ی 400 قه‌ره‌وێڵه‌یی سلێمانی یه‌كێك بوو له‌و پڕۆژانه‌ی كه به‌هۆی چه‌ندین جار دواكه‌وتن و راوه‌ستانی ئیشكردن تیایدا به هۆكاری جیاجیا مایه‌ی نیگه‌رانی و گله‌یی زۆری هاوڵاتیان بوو به‌ڵام دواتر به بریاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م پرۆژه‌یه وچه‌ندین پرۆژه‌ی تری وه‌ستاو و له‌كاركه‌وتوو خرانه‌وه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه, به‌مه‌به‌ستی ته‌واوبون و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆژه‌كه سه‌رۆكی حكومه‌تیش راسته‌وخۆ له‌نزیكه‌وه چاودێری چۆنێتی جێبه‌جێكردن و به‌رێوه‌چونی ئیشوكاری ئه‌و پرۆژانه ده‌كات.
