فازڵ میرانی : سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بوو
فازڵ میرانی له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا وتی \"له ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی سیاسی له هه‌رێم برِیاری پێكهێنانی شاندی هه‌رێمی كوردستان درا، كه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خۆم و به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و نوێنه‌رانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌شداربوون.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه \""ئه‌م سه‌ردانه له كاتی پێویستی خۆی ئه‌نجام درا بۆ روواندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌م و مژاوییه‌ی كه له شه‌قامی عێراقی وا وێنه‌ی كراوه كورد له عێراق غروور بووه و گرنگی به عێراق ناده‌ن و به لایه‌وه گرنگ نییه، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه خۆمان به نیشتمانپه‌روه‌ری عێراق ده‌زانین و ده‌بێت ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له كوردستان هه‌یه له پارێزگه‌كانی تری عێراق سوودی لێوه‌ربگرن\"".
له باره‌ی بێ باوه‌رِییش له لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراقیش، ئه‌وه‌ی خسته‌روو\"" بێ باوه‌رِی له پێكهاته‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق هه‌یه، باس له پرسه‌كانی مادده‌ی140 و ده‌ستێوه‌ردان له ده‌ستوور و یه‌كسانی له نێو سوپای عێراق و ئه‌و گۆرِانكارییانه‌ی روویانداوه و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و غاز و بوودجه‌ی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان كراوه \"".
ده‌رباره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش وتی\""له هه‌مووی گرنگتر ته‌ئكید له سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێ بێته گۆرِین ئه‌و یاسایه‌ی هه‌مووتان زوڵمتان پێ له كورد كرد ، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ لیستی عێراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا ته‌نیا 100هه‌زار تا 180 هه‌زار ده‌نگمان جیاوازی هه‌یه كه‌چی ده‌وڵه‌تی یاسا 92 كورسی و عێراقیه‌ش 89 كورسی و ئێمه‌ش ته‌نیا 46 كورسیمان هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن ده‌بێت یاساكه بگۆرِین و هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته بێته ئه‌نجامدان\""."
