به‌ئاماده‌بوونی (ئاسۆس نه‌جیب) له‌ڕێوره‌سمێكدا رۆژی جیهانی به‌ساڵاچووان كرایه‌وه
1ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێك تایبه‌ته به‌رۆژی جیهانی به‌ساڵاچووان و له‌و رۆژه‌دا به‌ساڵاچووان و په‌ككه‌وتووان به‌شێواز و ده‌ربڕینی جۆراو جۆر به‌شداری ده‌كه‌ن له‌یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌دا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ 1-10-2011 له‌ژێر چاودێری و ئاماده‌بوونی (ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵا) وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكیه‌ك رۆژی جیهانی به‌ساڵاچووان له‌شاری سلێمانی له‌خانه‌ی چاودێری به‌ساڵاچووان كرایه‌وه.
لهسهرهتاداو به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووانی خانه‌كه رێورهسمێكی نیوه‌ڕۆ خوان و دواتریش دابه‌شكردنی نوقڵ و شیرینی به‌سه‌ر پهككهوتووانی خانه‌كه ده‌ستی پێكرد. له‌به‌شێكی تری رێوره‌سمه‌كه‌دا كه‌ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسان و نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ئاماده‌یبوون. له‌لایه‌ن مناڵانی بێ سه‌رپه‌رشتی خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی كوڕان و كچانی سلێمانی چه‌ندین تابلۆی هه‌مه‌ڕه‌نگ به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ساڵاچووان نمایشكران. به‌جۆرێك هه‌ریه‌ك لهتابلۆكان بوونه مایه‌ی خۆشحاڵی به‌ساڵاچووان و میوانانی ئاماده‌بووی مه‌راسیمه‌كه.
له‌وته‌یه‌كدا (ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پیرۆزبای ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووانی جیهان و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرد و پلان و به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كاری بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی به‌ساڵاچووان خسته‌ڕوو. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا وتی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی بۆ خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵگا پێشكه‌شی ده‌كات بیری له‌وه‌ش كردۆته‌وه خزمه‌تگوزاری چاودێری كردن و سه‌رپه‌رشتی بۆ سه‌رجه‌م به‌ساڵاچووان دابین بكات و خزمه‌تگوزاری به‌رده‌وامیان له‌سه‌رجه‌م خانه‌كانی به‌ساڵاچووان پێشكه‌ش بكات.
راشیگه‌یاند خانه‌كانی چاودێری به‌ساڵاچووانی هه‌ولێرو سلێمانی به‌به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاری به‌خێوكردن و چاودێری كردن پێشكه‌ش به‌به‌ساڵاچووان ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م خزمهتگوزرایهكانیان بۆ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
وه‌زیری كار زیاتر وتیشی لهئێساداو به‌پێی رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌ت رێگا ده‌درێت بهخێرخوازان و كه‌رتی تایبه‌تیش خانه‌ی به‌ساڵاچووان له‌شارو شارۆچهكاندا بكه‌نه‌وه بۆ فراوانكردنی ئه‌م خزمه‌تانه كهبهرنامهو ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تمانه.
له‌باره‌ی هاوكاری مانگانه بۆ به‌ساڵاچووان (ئاسۆس نه‌جیب) رایگه‌یاند به‌پێی رێنمایه‌كانی موچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر پككهوتهیهك ته‌مه‌نی له 65 ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ پیاوان و له 60 ساڵ كه‌متر نه‌بێت بۆ ژنان و ئافره‌تان، ئه‌وا ده‌توانن سوودمه‌ند بن له‌م موچه‌یه‌و مانگانه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی 150 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت. ئامانج له‌م سوودمه‌ندبونه بۆ به‌ساڵاچووان ئه‌وه‌یه تاكو په‌ككه‌وتوان و به‌ساڵاچووان هه‌ست به‌وه بكه‌ن له‌لایه‌ن حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگاوه رێزیان لێده‌گیردرێت و خزمه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
