بروسكه‌ی پیرۆزبایی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی كوردستاندا

بروسكه‌ی پیرۆزبایی ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی  پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی  رادیۆی ده‌نگی كوردستاندا
هه‌ڤاڵان به‌رِێوه‌به‌ر و ستافی نووسین و گشت كارمه‌ندانی رادیۆی ده‌نگی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم
له‌ ساڵرِۆژی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی كوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ و خۆمان و پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ 48 ساڵ كار و خه‌باتی رادیۆی ده‌نگی كوردستان، گوزارشتێكی راسته‌قینه‌یه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و مێژووی پرِ سه‌روه‌ری خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و رێبازی بارزانی نه‌مر كه‌ نه‌خشه‌رِێی تێكۆشانمانه‌ له‌پێناوی به‌دیهێنانی مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كوردستان .
ده‌نگی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ پێشه‌نگانی كاری میدیایی پارتیمان كه‌ له‌ قۆناغی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا هاتۆته‌ مه‌یدانی رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی دوژمانی كورد و كوردستان و بۆته‌ ده‌نگی دلێری پێشمه‌گه‌ی كوردستان و رابوونی گه‌له‌كه‌مان به‌رامبه‌ر جه‌ور و سته‌م و له‌پێناوی رزگاریدا، ئه‌مرِۆش له‌ قۆناغی بونیاتنانی وڵات و چه‌سپاندنی بنه‌مانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و گه‌شه‌كردنی گه‌ل و نیشتماندا به‌رده‌وامه‌ و بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی و میدیایه‌كی راستگۆ و به‌رپرس بێوچان كار ده‌كات.
له‌ یادی 48 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی رادیۆی ده‌نگی كوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئێوه‌ و خۆمان و پارتیمان پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین و ئه‌م یاده‌ به‌رز و به‌رِێز راده‌گرین و سڵاو بۆ شه‌هیدانی ئه‌م ئێزگه‌یه‌ و هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ ده‌نێرین كه‌ له‌ دامه‌زراندن و به‌رِێوه‌بردنی ئه‌م دامه‌زراوه‌ گرنگ و پرِبایه‌خه‌دا پشك و رۆڵیان هه‌بووه‌ و له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیان بارزانی نه‌مر و كاكه‌ ئیدریسی هه‌میشه‌ زیندوو.

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
27/9/2011
Top