له ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ماساچوسێتی پێشوازی لێكرا
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی خۆشحاڵی خۆی پیشاندا به‌و رێز و پیشوازییه گه‌رمه، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و عیراق به‌گشتی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌زموونه دیمۆكراتیه‌كه‌ی كوردستان و پرۆسه‌ی دیمۆكراتی له‌گشت عیراق و ئاسته‌نگه‌كانی پێش پرۆسه دیموكراتیه‌كه‌ی عیراق و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی.
به‌ڕێزیان ئامانجی سه‌فه‌ره‌كه‌یانی بۆ ئه‌مه‌ریكا روونكرده‌وه و له‌هه‌مان كاتدا به‌ره‌سمی بانگهێشتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ماساچوسێتی كرد بۆ سه‌ردانی كوردستان. له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ماساچوسێتی ئه‌مریكی زۆر به‌خۆشحاڵی داوه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی په‌سه‌ند كرد و ئاماده‌كاری خۆی و نووسینگه‌كه‌ی نیشاندا بۆ هه‌موو هاوكاری و كارئاسانی و پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان، پاشان به‌ڕێزیان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندی یاوه‌ری هاوڕا كرد به‌گه‌شتێك به‌ناو هۆڵی فه‌رمی په‌رله‌مان و شیكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ئیش و كاره‌كانیان و رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شێوه‌ی كاركردنی په‌رله‌مانتاره‌كان و شوێنی مه‌جلیسی سه‌ناتی نیشاندا و مێژووی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانه‌كه‌شی شیكرده‌وه.
گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئیداره‌كردنی دانیشتنه‌كان و ئاماده‌كردنی بودجه كرا و به‌رێزیان له 2011 خه‌ڵاتی باشترین سه‌رۆك په‌رله‌مانی ئه‌یاله‌تی له ئه‌مریكا پێبه‌خشراوه.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڕێزیان ته‌كئیدی كرد له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی یه‌كتر. جێگه‌ی باسه په‌رله‌مانی ماساچوسێت 160ئه‌ندامی هه‌یه و هه‌ر ئه‌ندامێك نوێنه‌رایه‌تی 40000 ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی ده‌كات و له 1713 ه‌وه دانیشتنی فه‌رمی تێدا ده‌كرێت.
