سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان 48 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان پیرۆز دەكات
به‌رێزان به‌رێوه‌به‌ر و ستافی رادیۆی ده‌نگی كوردستان
سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی 48 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستانه‌وه، پڕ به‌دڵ پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی ئازیز ده‌كه‌م .
ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی و له قۆناغه جیاجیاكانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا هه‌میشه به‌رگری له داواكانی خه‌ڵكی عیراق و كوردستانی كردووه ، به گشت پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیهكانیانهوه و تیایدا په‌یامی غه‌درلێكراوی ئه‌وانی به‌هه‌موو لایه‌كی جیهان گه‌یاندووه به‌مه‌یش ببووه جێگه‌ی باوه‌ڕی هه‌موو خه‌ڵكی عیراق و كوردستان و هه‌موو رۆژێ به په‌رۆشیه‌وه گوێیان له‌و ئێزگه‌یه لێ ده‌گرت و به‌هۆیه‌وه ئاگاداری نه‌به‌ردییه‌كانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ده‌بوون .
ئه‌مرۆ ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان یه‌كێكه له‌و ده‌نگانه‌ی كه هه‌ر وه‌كو رابردوو خه‌ڵك گوێی لێ ده‌گرن و به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش توانیویه‌تی سه‌نگی خۆی له ناو راگه‌یاندنی كوردستانیدا بپارێزێ .
هیوادارم ساڵی نوێی هه‌ر وه‌كو ساڵانی پێشوو ئێزگهكهتان پڕ به‌خشش و ده‌ربڕی خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان بێت له هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه به‌ر له 48 ساڵ له پێناویدا دامه‌زرا.
سڵاو له شه‌هیدانی ده‌نگی كوردستان و ئه‌وانه‌ی له رۆژانی سه‌ختی خه‌باتدا داینه‌مۆی ئه‌و ده‌نگه بوون.
له‌گه‌ڵ رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌كتان
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
27/9/2011
