سه‌رۆكى كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى عێراقى بۆ ئاشتى و هاریكارى كرد
له دیدارێكدا فه‌خرى كه‌ریم پوخته‌یه‌كى له‌باره‌ى ره‌وشى سیاسى وڵات خسته‌ڕوو كه رواڵه‌تى سستى و نیگه‌رانى پێوه دیاره به شێوه‌یه‌ك كه مۆركى ته‌نگژه‌ى له‌خۆگرتووه و بووه‌ته هۆى لێك دووركه‌وتنه‌وه‌ى به‌شداربووانى پرۆسه‌ى سیاسى.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستى كاراكردنى بزاوتى سیاسی كرده‌وه به مه‌به‌ستى ده‌وره‌دان و نه‌هێشتنى ئه‌و ته‌نگژه‌یه و پاراستنی پرۆسه‌ى سیاسی به پشتبه‌ستن به پره‌نسیپه‌كانى هاوبه‌شى و بنه‌ما دیموكراسییه‌كان و ده‌ستوورو ئاگاداربوون له هه‌ندێك له‌و دیاردانه‌ى له‌گه‌لأ گیان و پرهنسیپهكهیاندا ناگونجێن ؛ له‌م چوارچێوهشهوه گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ره‌نگارى ئه‌و ژینگه ببینه‌وه كه ئه‌و ته‌نگژه‌یه دروستى ده‌كات و ده‌بێته هۆى تهشهكردنى تیرۆریزم و ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر ئازادیى گشتى و كرده‌ى تیرۆركردن دژ به رۆِشنبیران و چالاكوانانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و ئه‌م ژینگه نیگهتیڤانهیهش خۆى بازنه‌ى گه‌نده‌ڵى و تاڵانكردنى سامانه‌كان له‌سه‌ر حسابى مه‌ینه‌تییه‌كانى هاووڵاتییان له نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و ته‌شه‌نه‌كردنى دیارده‌ى بێكارى و زیادبوونى هه‌ژارى و نه‌دارى و بێ به‌ش بوون له كۆمه‌ڵى عیراقدا فراوانتر ده‌كاته‌وه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی هیواى خواست هه‌موو لایه‌نه‌كان له ئاستى هه‌ڕه‌شه و به‌رپرسیاریه‌تییه نیشتمانییه‌كاندا بن و كار له پێناوى نه‌هێشتنى مه‌ترسییه‌كان بكه‌ن و له پێناوى بنیاتنان و گه‌شه‌پێدانى عیراقی دیموكراسیدا هه‌موو تواناكان وه‌گه‌ڕ بخه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانی په‌رۆشیى خۆى له‌مه‌ڕ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكییه‌كان و جه‌خت كردنى هه‌ر یه‌كه له شوێنى خۆیه‌وه له‌سه‌ر هاوبه‌شى و هه‌ڵویستى به‌رپرسانه بۆ چه‌سپاندنى سه‌وابته نیشتمانییه‌كان و سنووردانان بۆ ناكۆكى و جیاوازى و په‌رت بوونى كۆششه‌كان ده‌ربڕى له پێناوى چاره‌سه‌ركردنى رواڵه‌ته نیگه‌تیڤه‌كان كه مه‌ترسى بۆ پرۆسه‌ى سیاسى و لایه‌نه‌كان به بێ جیاوازى پێكده‌هێنێت، ده‌ربڕى.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه كورد لایه‌نێكى هاوبه‌شى جدى و به تهنگهوهبووى عیراقی دیموكراسییه و خواست و هه‌ستى به‌رپرسیاریه‌تى هه‌یه و ئاماده‌یه ئه‌وپه‌ڕى ره‌نج و كۆشش له پێناوى بنیاتنانى عیراقى مه‌ده‌نى ، دیموكراسى ، فیدراڵیدا به‌كار بهێنێت و بڕواشى وایه كه شه‌راكه‌تى راسته‌قینه پێویست به‌وه ده‌كات به‌سه‌ر هه‌موو ڕواڵهتێكدا باز بدرێت بۆ خستنه‌گه‌ڕى هه‌موو تواناكان و ته‌واوكردنى كاروانى دیموكراسى.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه شاندێك له سه‌ركردایه‌تى كوردستانی به‌م نزیكانه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى دیداره‌كان له‌گه‌لأ هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌وڵدان بۆچه‌سپاندنى فاكته‌ره هاوبه‌شه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بۆ پرسه ههڵپهسێرراوهكان به شێوه‌یه‌ك كارى نیشتمانى پته‌وتر بكات.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر وه‌رگرتنى رێوشوێن و هه‌نگاوى كرده‌نى كرایه‌وه و هه‌موو ئه‌وه‌ى بۆ باشتركردنى ره‌وشى سیاسی و نه‌هێشتى هۆكاره‌كانى ته‌نگژه‌كه پێویسته به شێوه‌یه‌ك ببێته هۆى رێزلێگرتنى ده‌ستوور و بژارده هاوبه‌شه‌كان و راگرتنى هه‌ر رواڵه‌تێك كه له‌گه‌ڵیاندا نه‌گونجێت و ئاوڕدانهوهى جدیش له سووكتركردنى مه‌ینه‌تیی عیراقییه‌كان و سكاڵاى به‌رده‌وامیان له نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى هه‌موو ئه‌وه‌ى سهربڵندییان ده‌پارێزێت و ئاواته‌كانیان به‌دست ده‌هێنێت.
