به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى رۆتین و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان ، ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى گه‌شت و گوزار سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێرى كرد و سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كارى هاولاَتیان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى شاره‌وانى كۆبووه‌وه، پاشان وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار به شدارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى شارى هه‌ولێرى كرد و له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى ئاماده‌بوون، وه‌زیرى شاره‌وانى ده‌ستخۆشى له سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى هه‌ولێر كرد كه توانیوویانه تاراده‌یه‌كى باش خزمه‌تى شارى هه‌ولێر بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد وێراى ئه‌وه‌ى كارى باش كراوه به‌لام كه‌موكورتیش هه‌بووه و بۆیه ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر كه‌موكورتیه‌كان بكه‌ینه‌وه و هه‌موو پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگ و هاریكار بین بۆ ئه‌وه‌ى كێشه و كه‌موكورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین،له‌مباره‌وه وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد پێویسته ئیشوكاره‌كان به‌رێكوپێكى به‌رێوه بچن وهه‌وڵبدرێت تا ئه‌وپه‌رى دیارده‌ى رۆتین و دواكه‌وتنى مامه‌ڵه‌ى هاولاَتیان كه‌مبكرێته‌وه،بۆ ئه‌مه‌ش جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هه‌ماهه‌نگى و هاریكارى له‌نێوان وه‌زاره‌ت و ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانیه‌كان و ته‌واوى فه‌رمانگاكانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت زیاتر بێت ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر لایه‌ك ئاگادارى چۆنیه‌تى ئیش و كاره‌كانى لایه‌نه‌كانى دیكه بێت و هه‌ر كێشه و ئاسته‌نگێكیش هه‌بێت ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، وه‌زیرى شاره‌وانى له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جارێكى دیكه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه هه‌موو فه‌رمانگاكانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و ئه‌نجوومه‌ن و شاره‌وانیه‌كان یه‌ك ئامانجیان هه‌یه ئه‌ویش خزمه‌تكردنى هاولاَتیانه، بۆیه ئه‌وه‌ى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هاولاَتیان بێت و هه‌نگاوێك بێت بۆ ئه‌وه‌ى كارى هاولاَتیان دوانه‌كه‌وێت ئه‌وا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك پێوه‌ى پابه‌ند بین و هاریكارى یه‌كترى بكه‌ن، پاشان ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى هه‌ولێر سوپاسى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزاریان كرد بۆ ئاماده‌بوونى له‌م كۆبوونه‌وه و دوایان كرد كه ئه‌م جۆره كۆبونه‌وانه هانده‌رن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو پێكه‌وه زیاتر هاریكار و هه‌ماهه‌نگ بین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى پێشكه‌شى ده‌كه‌ین له ئاستى هاولاَتیانى خۆماندا بێت.