په‌رله‌مانى كوردستان سبه‌ی خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسا ده‌كات

په‌رله‌مانى كوردستان سبه‌ی خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ یاسا ده‌كات
ئه‌حمه‌د وه‌رتى ئه‌ندامى لێژنه‌ى یاسایی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند: برسبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به‌ دانیشتنه‌ ئاساییه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه‌ و له‌ 8خاڵ پێكدێت\".

روونیشیكرده‌وه‌\"" له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان میواندارى ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌لاَیه‌تى ده‌كات\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" پاشان خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ چوار پرۆژه‌ یاسا ده‌كرێت كه‌ بریتین له‌ پرۆژه‌ یاساى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاند ، پرۆژه‌ یاساى جێبه‌جێكردنى یاسای ئسوڵى دادگایی سزایه‌كانى سه‌ربازى ژماره‌ 30ساڵى 2007ى عێراقیه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ، پرۆژه‌ یاساى جێبه‌جێكردنى یاساى جێبه‌جێ كردنى راژه‌ و خانه‌نیشینى هێزه‌كانى ئاسایش و ناوخۆ ژماره‌ 18ى ساڵى 2011ى عێراقى له‌ هه‌رێم ، پرۆژه‌ یاساى هه‌مواركردنى یه‌كه‌مى یاساى ژماره‌ 7ى ساڵى 2008ى یاساى دابینكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌ جێبوون له‌ هه‌رێمى كوردستان\"".

وتیشی\"" هاوكات خستنه‌روو و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاساى جێبه‌جێكردنى یاساى ئسوڵى دادگایی سزاییه‌كان بۆ هێزه‌كانى ناوخۆ ژماره‌ 17ى ساڵى 2008ى عێراقى له‌ هه‌رێمدا، گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى جێبه‌جێكردنى یاساى سزایی هێزه‌یی هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ ژماره‌ 14ى ساڵى 2008ى عێراقى له‌ هه‌رێمى كوردستان، خستنه‌روو و گفتوگركرن پرۆژه‌ یاساى رێگاپێدراوى شه‌رعى (مه‌ئزونى شه‌رعى) له‌ هه‌رێمى كوردستان\""."
Top