وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: به‌شێك له داواكاری پزیشكانی مان گرتوو له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه دانییه
تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌م به ئاژانسی كوردستان بۆ ده‌نگوباس (ئاكانیوز)ی راگه‌یاند \"ئه‌و داواكارییه‌ی پزیشكه مان گرتووه‌كانی شاری هه‌ولێر پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بوو بێت جێبه‌جێ كراوه، به‌ڵام به‌شێكی پێوه‌ندی له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه جێبه‌جێ كراوه\"".
روونی كرده‌وه \""داواكاری پزیشكان جێبه‌جێ كراوه به‌وه‌ی مه‌رجی كۆ نمره‌ی65%بۆ پزیشكان نه‌مینێ، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پلاندانانیش ئه‌م مه‌سه‌له‌یه برِیاری له سه‌ر دراوه و مه‌رجی كۆ نمره‌ی65%پزیشكان بۆ سوودمه‌ندبوونیان له پرۆژه‌ی تواناسازی لاوان جێبه‌جێ كراوه، پێدانی پاره‌ی خۆراكیش له برِی خۆراك به پزیشكان ئه‌م داواییه‌ش به‌رزكراوه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامی نییه\"".
زیاتر گوتی \""پزیشكانی مانگرتوو داوای ئه‌وه‌یان كردووه كه نابێت پزیشكانی پسپۆر بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی له نه‌خۆشخانه ئه‌هڵیه‌كان به‌ر له سات11ی پێش نیوه‌رِۆ نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان جێ بهێلنن، ئه‌و داواكارییه‌ش جێبه‌جێ كراوه\"".
له باره‌ی هاوتاكردنی مووچه‌ی پزیشكانی شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مووچه‌ی پزیشكانی پارێزگه‌ی سلێمانی ، گوتی \"" ئه‌م داواكارییه‌ی پزیشكانی مان گرتوو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رزكراوه‌ته‌وه، وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دارایی به‌م شێوه‌یه بووه كه هاوتاكردنی مووچه‌كه‌یان له ئێسته‌دا وه‌ك خۆی بمینێته‌وه\"".
لای خۆیه‌وه خالید عه‌لی به‌رِێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ (ئاكانیوز)گوتی \""به‌شێك له داواكاریی پزیشكان له ده‌سه‌ڵات ئێمه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بگره سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش نییه، به تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی حه‌سانه بۆ پزیشكان، ئه‌مه له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی كوردستانه ده‌بێت ئه‌وان برِیاری له باره‌یه‌وه بده‌ن\"".
گوتیشی \""پزیشكان له هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك خشته‌ی ئیشكگرتنیان هه‌یه، له كاتی ئیشك گرتندا هه‌ر پزیشكێك به‌رپرسه، بۆیه هه‌ر كاتێك له ئیشك گرتندا هه‌ر پزیشك كێشه‌یه‌ك دروست بوو كه زیانی نه‌خۆش و هاووڵاتی به‌دواوه بوو رێك كاری یاسایی و ئیداریی دژی ئه‌و پزیشكه ده‌گرینه‌به‌ر ئه‌گه‌ر له كاتی مان گرتنیش بوو\"".
له: فریاد محه‌مه‌د."
