دکتۆر فواد حسێن: کورد نابێت له به‌غدا بکشێته‌وه
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ده‌شێت له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆدا باسیش له کۆبونه‌وه‌ی پێنج لایه‌نه‌ی هه‌رێمه‌که‌ش بکرێت (لایه‌نه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن)
دکتۆر فواد حسێن ده‌شڵێت له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌شدا باس له دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمێک ده‌کرێت تا سه‌رکرده‌کان یان سه‌رکردایه‌تی سیاسی لایه‌نه‌کانی هه‌رێمه‌که بتوانن به‌رده‌وام یه‌کتر ببینن و باس له مه‌سه‌له ستراتیژیه‌کان بکه‌ن.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فواد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:11 خوله‌که.
-دەنگی ئەمەریكا
