سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆتای بەسەردانەكەی هێنا و گەیشتەوە هەولێر
فەیسەڵ دەباغ سكرتێری ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی هەرێم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی ڕاگەیاند، دوای سەردانێكی 3 ڕۆژە، سەرۆكی هەرێم كۆتای بەسەردانەكەی بۆ دەڤەری سلێمانی و گەرمیان هێنا و گەڕایەوە هەولێری پایەتەخت.
ڕۆژی 21ی ئەم مانگە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە پارێزگەی سلێمانی، بۆ ڕۆژی دواتر لەگەڵ یەكەیەلی كارگێڕی و سەرجەم چین و توێژەیلی خانەقین كۆ بووەوە، هەمان ڕۆژ سەردانی ئیدارەی گەرمیانی كرد.
ئێوارەی پێنشەممە سەرۆكی هەرێم لەگەڵ نەوشیروان مستەفا ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆ بووەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوەبەرەی یەكەیەلی كارگێڕیی ئەو پارێزگەیە كۆ بووەوە، بۆ نیوەڕۆش سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد، كەمێك لەمەوبەریش كۆتای بەسەردانەكەی هێنا و گەیشتەوە هەولێر.
