سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ فەرماندەو ئەفسه‌رانی هێزی پێشمەرگەو ناوخۆی دەڤەری خانەقین كۆبۆوە
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌سعود بارزانی خۆشحاڵیی خۆی له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ شارۆچکه‌ی خانه‌قین خسته‌ڕوو.
له سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ شاری خانه‌قینی له وته‌یه‌کدا دوایین گۆرانکاری و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونکردووه که گرنترینیان ئاڵۆزییه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشانه‌ی که رۆژانه ده‌کرێته سه‌ر سنووره‌کان و باوردۆخی نائارامی ناوچه‌کانی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و مه‌نده‌لی و قه‌ه‌رته‌په. هه‌ر له لێدوانه‌که‌یدا بارزانی گوتیشی: کورد هه‌میشه له گه‌ڵ ئاشتیدا بووه و تا ئه‌و په‌ری تواناش هه‌وڵده‌ده‌ن کێشه‌و گرفته‌کان به شێوازی دیالۆگ و و گفت‌و گۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یارانی کورد به‌رده‌وام بن له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانیان و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری گرفته‌کان نه‌ده‌ن، ئه‌وا بێگومان بۆ نه‌هێشتی ئاڵۆزییه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ناکۆکی له هه‌رێمه‌که‌ماندا ئه‌وه‌ی له تواندا بێت ده‌یگرینه به‌ر.
له به‌شێکی قسه‌کانیدا بارزانی گوتی: \"هاتنی پێشمه‌رگه بۆ شارۆچکه‌ی خانه‌قین بڕیارێکه هه‌رگیز په‌شیمان نین و هێزی پێشمه‌رگه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی ئێمه دڵنیا نه‌بین ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی عێراق سه‌ر و ماڵی هاوڵاتیان ده‌پارێزن\"".
هه‌روه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێمه گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی هه‌ندێک که‌س له‌ناو ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازیه‌کانی عێراقدا هاوکاریی تیرۆرستان ده‌که‌ن بۆیه هاوڵاتیی خۆمان به‌ته‌نها له‌و ناوچانه به‌جێ‌ناهێلێن.
له درێژه‌ی گوته‌کانیدا له شارۆچکه‌ی خانه‌قین بارزانی نیگه‌رانیی خۆی خسته‌ڕوو به‌وه‌ی تا ئێستا هیچ جدیه‌تێک له‌ناو حکومه‌تی عێراقدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی به پێی ماده‌ی140 و ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ری ناوچه دابڕاوه‌کان بکات. مه‌سعود بارزانی گوتیشی: \""ئێمه پێمان وایه پێویسته به خواستی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان بدرێت.\""
پاشان قایمقامی خانه‌قین دوای وته‌ی به‌خێرهێنان به لیستێک چه‌ندین داوای خسته به‌ر ده‌ستی سه‌رۆکی هه‌رێم که گرنترینیان دانانی پاڵاوگه‌یه‌ک بۆ نه‌وتخانه و کردنه‌وه‌ی زانکۆیه‌ک له سنووره‌که و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌رکردنی گرفتی ئاوی ئه‌ڵوه‌ن و که‌میی ئاوی سنووره‌که و هه‌روه‌ها به‌شداری پێکردنی خه‌ڵکی ناوچه‌که له وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و نیشته‌جێ بوون و سه‌رجه‌م ئه‌و پێشینانه‌ی که له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌درێت به هاوڵاتیان. له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆکی هه‌رێم سوپاسی خۆڕاگریی خه‌ڵکی سنووری خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری کرد و رایگه‌یاند: ئێوه له‌پێناو کوردبوونتان مه‌ینه‌تی نه‌هامه‌تی زۆرتان بینیوه و ئێستا مافی خۆتانه له‌لایه‌ن هه‌رێمی کوردستانه‌وه خزمه‌ت بکرێن و به‌ڵێنیشی پێدان له رێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی کوردستان به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه کار بۆ جێبه‌جێ کردنی سه‌رجه‌م داواکیانیان بکات.
دواتریش هاولاتیه‌کی شارۆچکه‌ی سه‌عدیه له داواکاریه‌کدا نیگه‌رانیی دانیشتوانی شارۆچکه‌که‌ی خسته‌ڕوو له‌وه‌ی تا ئێستا به فه‌رمی هێزی پێشمه‌رگه له شارۆچکه‌ی سه‌عدیه جێگیر نه‌کراوه له کاتیکدا رۆژانه کوردانی ئه‌و شارۆچکه‌یه به ده‌ستی تیرۆرستان له‌ناوده‌چن.
پاشان هاولاتیه‌کی دیکه‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به مه‌سعود بارزانیی گوت: \""تا ئیستا له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا هه‌وڵی زۆر له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی کوردی ئه‌و شارۆچکه‌یه ناچار بکرێن شارۆچکه‌که جێبهێلن.\""
ئه‌و هاولاتیه به نموونه‌وه باسی ئه‌و کێشه‌ی بۆ بارزانی کرد که حاڵی حازر له ناحیه‌که‌یاندا هاولاتیانی کورد له رێگه‌ی دادگاوه خانووه‌کانیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه.
هاتنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کاتیکدایه بۆ سنووری خانه‌قین که له ئێستادا دانیشتوانی قه‌زای خانه‌قین نیگه‌رانیی خۆیان له هه‌مبه‌ر به‌عه‌ره‌ب کردنی چاڵاوگه‌ی نه‌فتخانه خستۆته‌ڕوو به‌وه‌ی هیچ سوودێک له سووته‌مه‌نیی ئه‌و چاڵاوگه‌یه بۆ دانیشتوانی شارۆچکه‌ی خانه‌قین وه‌رنه‌گیراوه.
له کۆتاییشدا سه‌رۆکی هه‌رێمی دڵنیایی به ئاماده‌بووان دا به‌وه‌ی له داهاتوودا له گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه گفتوگۆ ده‌کات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی که‌لاری کرد و له گوندی دێبنه‌ی سه‌ر شاره‌دێی رزگاری تاجه گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مه‌زرای ئه‌نفاکراوه‌کان دانا که له‌م سه‌ردانه‌یدا بارزانی هه‌شت وه‌زیر یاوه‌ریان ده‌کرد. دواتریش له هۆڵی کۆبووه‌نه‌کانی شارۆچکه‌ی که‌لار له‌گه‌ڵ به‌شێکی زۆری دانیشتوانی گه‌رمیان و که‌لاردا کۆبۆوه.
دواتر له هۆڵی بۆنه‌کانی شاری که‌لار سه‌رۆکی هه‌رێم به ئاماده‌بوونی لایه‌نه ئیداری و حکومی و حیزبیی و چین توێژه جیاجیاکانی سنووره‌که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی سازدرا. له سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌لاح کوێخا دوای به‌خێرهێنانی سه‌رۆکی هه‌رێم، له راپۆرتێک‌دا چه‌ندن داواکاری سنووره‌که‌ی خسته به‌رده‌ستی سه‌رۆکی هه‌رێم که گرنترینیان بریتی بوون له: به‌شداریکردنی ئیداره‌ی گه‌رمیان له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان وه‌کو ئه‌نجومه‌نێکی سه‌ربه‌خۆ و جیاکردنه‌وه‌ی له پارێزگای سلێمانی، کردنه‌وه‌ی فڕۆخانه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌که و دروستکردنی شه‌قامێکی بازنه‌یی به ده‌وری شاری که‌لاردا، پێداچوونه‌وه به بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ داخستنی ئه‌و خوێندنگه ئاماده‌ییانه‌ی گونده‌کاندا و پێدانی زه‌وی به‌و هاوڵاتیه کوردانه‌ی مامه‌ڵه‌ی ماده‌ی140ی ده‌ستووری عێراقیان کردووه له قه‌زای دووز هاوشێوه‌ی قه‌زای خانه‌قین، زیادکردنی رووبه‌ری زه‌ویی شاره‌وانی له قه‌زای که‌لار و کفری به کوژاندنه‌وه‌ی زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌کانیان، کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌کی 400 قه‌رویڵه‌یی له قه‌زای که‌لار، دروستکردنی خانوو بۆ گه‌ڕه‌کی ئه‌وبه‌رییه‌کان له قه‌زای کفری که له ساڵی1974ـه‌وه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه روخێندراون. ئه‌مانه‌و چه‌ندین داوکاری دیکه.
دواتر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ستپێکی وته‌کانیدا گوتی: \""جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا داوای لێبوردن له دانیشتوانی ناوچه‌ی گه‌رمیان بکه‌م به‌وه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا نه‌متوانیوه سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه بکه‌م که چه‌ندین جار هه‌وڵمداوه به‌ڵام رێکه‌نه‌که‌وتووه.\"" بارزانی هۆکاری سه‌ردان نه‌کردنه‌که‌شی بۆ گه‌رمیان گه‌ڕانده‌وه بۆ که‌میی ئیمکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
دواتر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به گه‌شه‌سه‌ندنی ناوچه‌ی گه‌رمیان کرد له هه‌موو روویه‌که‌وه و خۆشحاڵی خۆشی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ربری و گوتی: ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه جێگه‌ی خۆشحاڵیه بۆ حکومه‌تی هه‌رێم و ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆیانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم دایمه‌زراندووه و ئیداره‌ی گه‌رمیانی وه‌کو نموونه وه‌سف کرد و رایگه‌یاند: به‌ڕاستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پلانی دامه‌رزاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆدا زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه و ئیداره‌ی گه‌رمیان باشترین نموونه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌یه.
دواتر له باره‌ی داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی سنوره‌که‌وه، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م داواکاکارییه‌کان دیراسه ده‌که‌ن و له گه‌ڵ حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان به پێی توانا و به دانانی پلان و به‌رنامه کار بۆ جێبه‌جێکردنیان ده‌که‌ن.
هه‌ر له په‌یامه‌که‌یدا مه‌سعود بارزانی تیشکی خسته‌سه‌ر وه‌فاداری و گیان فیدایی خه‌ڵکی گه‌رمیان له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا و گوتی: باش ده‌زانین که ئێوه چه‌ند فیداکاریتان به گیان و ماڵ و حاڵ و گوزه‌رانتان کردووه له‌پێناو کوردستان و ئه‌م ده‌ستکه‌وته‌ی ئه‌مڕۆ هاتۆته دی به‌رهه‌می ره‌نج و ماندوونه‌بوونی خه‌ڵکی کوردستانه به ناوچه‌ی گه‌رمیانه‌وه، بۆیه له ئێستادا ئه‌رکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه خزمه‌تی ئێوه بکات.
له کۆتایی وته‌کانیشدا سه‌رۆکی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هه‌موو ناوچه‌کانی هه‌رێمی کورستان به‌شی خۆیان پشکیان له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا به‌رکه‌وتووه، به‌ڵام ناوچه‌که‌ی گه‌رمیان پشکی شێری هه‌بووه و له‌م پێناوه‌شدا حکومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تکردنی که‌سوکاری ئه‌و قوربانیانه و هه‌روه‌ها له هه‌وڵی به‌رده‌وامیشدا ده‌بێت بۆ هێنانه‌وه‌ی روفاتی سه‌رجه‌م ئه‌نفالکراوه‌کان بۆ زێدی خۆیان.
له‌باره‌ی تۆپبارانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند: \""به‌داخه‌وه پێویسته په‌که‌که و پژاک موراعاتی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن.\"" هه‌روه‌ک ئه‌وه‌شی دووپات کرده‌وه: \""ئێمه پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خۆمانین به‌وه‌ی جارێکی دیکه ناکرێت کورد به ده‌ستی کورد خوێنی بڕێژێت.\"" ئه‌مه‌شی به خۆکوژی ناوبرد نه‌ک براکوژی.
له کۆتاییشدا \""شه‌لال عبدول\"" قایمقامی شارۆچکه‌ی دوز داوای کرد سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی قه‌زای دوزخورماتوو بکات بۆ گوێگرتن له‌و کێشانه‌ی له‌و شارۆچکه‌یه‌دا هه‌یه. قایمقامی دوز خورماتوو به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی گوت: \""وه‌ک کورد له‌و قه‌زایه وامان لێهاتووه به ته‌واوی خوێندنی کوردی دابخه‌ین به هۆی نه‌بوونی مامۆستای کوردیه‌وه.\"" پاشان قایمقامی دوز گوتیشی: \""ئێستا له‌و شارۆچکه‌یه گرفتی کاره‌با و چه‌ندین گرفتی رۆژانه ڕووبه‌ڕووی دانیشتوانی شارۆچکه‌که ده‌بێته‌وه.\"" شه‌لال عبدول داوای کرد سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کاتێکی نزیکدا چاوپێکه‌وتنی دانیشتوانی ئه‌و شارۆچکه‌یه بکات.
دواتریش \""جه‌واد وادی\"" سه‌رۆکی شاره‌وانیی که‌لار سێ داواکاریی قه‌زای که‌لاری خسته‌ڕوو که بریتی بوو له دروستکردنی پارکێکی خێزانی و دابین کردنی بودجه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی کۆمپانیاکانه‌وه خاشاکی ناو شارۆچکه‌ی که‌لار پاک بکرێته‌وه. پاشان له داواکاریه‌کدا سه‌رۆکی لقی گه‌رمیانی یه‌کێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان داوای به پارێزگاکردنی گه‌رمیانی کرد.
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به گرنگه‌وه له وته‌کانی قایمقامی دوزخورماتووی ڕووانی و
گوتی: له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا سه‌ردانی که‌رکوک ده‌که‌م و له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شارۆچکه‌ی دوزخورماتووش کۆده‌بمه‌وه.
بۆ داواکاریه‌کانی شاره‌وانیی که‌لاریش ئه‌وی خسته‌ڕوو: ئه‌م داواکاریانه ڕووبه‌ڕووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌مه‌وه.
له‌باره‌ی داواکاریی به پارێزگاکردنی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشه‌وه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گوتی:\""ئێمه زۆرمان پێخۆشه به‌ڵام ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی ده‌ستووریه و په‌یوه‌ندیی به حکومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه.\"""
