په‌ڕله‌مانتارێكی عێراقی داواده‌كات كورد ده‌وڵه‌تی خۆی رابگه‌یه‌نێت
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی كه هاوكات توێژه‌رو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسییه، ئێواره‌ی سێشه‌ممه، له‌میانی كۆڕێكدا له هۆتێل رۆتانای شاری هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌وه رێكخرابوو، وتی \"بارودۆخی ئێستا گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی كورد ده‌وڵه‌تی خۆی پێكبهێنێت‌و داوای مافی چاره‌نووسی خۆی بكات، چونكه وڵاتانی دراوسێ سه‌رقاڵن بهكێشهكانیانهوه، ئێران له‌ئێستادا نه‌كه‌وتۆته ناو جه‌نگه‌وه چونكه چه‌كی ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئاماده‌نییه، توركیاش سه‌رقاڵه به پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و دوای روخانی رژێمی ئێستای سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هه‌مان شێوه به‌غداش سه‌رقاڵه به كێشه‌كانی ناوخۆیه‌وه\"".
له‌م كۆڕه‌دا كه فوئاد حوسێنی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو موحسین دزه‌یی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم له هه‌ولێرو دلاوه‌ر عه‌لائه‌دینی وه‌زیری خوێندنی باڵا له حكومه‌تی ههرێمو ژماره‌یه‌ك توێژه‌رو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌بوون، حه‌سه‌ن عه‌له‌وی روونیكرده‌وه كه \""كه‌شه‌كه له‌باره، چونكه داهاتوو خراپتر ده‌بێت\"".
هێماشی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كورد \""له‌كاروانی مێژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه چه‌ندین هه‌ل بقۆزێته‌وه كه پێشتر بۆی ره‌خساوه بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ\"".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه ئه‌و تێبینیی كردووه \""كورد سودی له‌هیچ ده‌رفه‌تێك وه‌رنه‌گرتووه تێیدا مافی چاره‌نووسی خۆی دیاریبكات، به‌هۆی سستی یه‌كێتی نیشتیمانیی خۆیه‌وه‌و تا ئێستاش ده‌وڵه‌تێكی زهینيی به‌سه‌ر زه‌ينی كوردا زاڵه به‌ناوی ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه، بۆیه پێویسته كورد ئه‌م هزره له زه‌ینی خۆی ده‌ربهێنێت، چونكه توركه‌كان ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان پێكهێناوه\"".
-ئەسوات عێراق"
