جەلەولا..تیرۆستێکی داواکراو دەستگیر کرا

جەلەولا..تیرۆستێکی داواکراو دەستگیر کرا
دوای دەستکەوتنی زانیاری ورد هێزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانە گەورەکانی خانەقین بە هاوکاری هێزێکی تایبەتی ئاسمانی ئەمەریکا توانیان لە شارەدێی جەلەولا کەسێک دەستگیر بکەن کەبەپێی مادەی 4 ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراو بوو.
لەمبارەیەوە فەرهاد رەفعەت، بەرپرسی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانە گەورەکان بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ شەوی 20/21 ئەیلول / سەپتەمبەر بە هاوکاری هێزیکی ئاسمانی تایبەتی ئەمەریکا توانیمان لە گەڕەکێکی شارەدێی جەلەولا تیرۆستێک دەستگیر بکەین کەبە پێی مادەی 4 ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراو بوو؛

وتیشی: ئەو تیرۆستە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بە چەندین کاری تیرۆستیدا ناوە لەوانە (دانانی بۆمب لە سەر رێگای جەلەولا - شێخ باوە، کوشتنی منداڵیکی تەمەن 9 ساڵان و جوتیارێکی عەرەب بە ناوی (محارب) و چەندین کاری تیرۆستی دیکە لە سنوری جەلەولا و سەعدیە) و هەروەها دانی بەوەشدا ناوە کە سەر بە گروپێکی دەوڵەتی ئیسلامیە.

فەرهاد رەفعەت راشیگەیاند؛ ئەو تیرۆرستە کە خەڵکی ناوچەی (تبچ) بووە و دواتر هاتوەتە ناو شارۆچکەی جەلەولا و لەوێ نیشتە جێبووە؛ لەسەردەمی رژێمی بەعسدا ئەندازیارێکی شارەزا بووە لە بواری دروستکردن و چاندنی بۆمبدا.
Top