سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانەی تەقینەوەكەی ئەنقەرە دەكات

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئیدانەی تەقینەوەكەی ئەنقەرە دەكات
بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەی رۆژی سێ شەممە 20/9/2011 لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا روویدا، گیان لەدەستدان و برینداربوونی چەندین هاوڵاتی بێگوناهی لێ‌ كەوتەوە، هەڵبەت هەر تەقینەوە و كارێكی توندوتیژیی دەبێتە مایەی تۆقاندنی خەڵكی سڤیل و لەباربردنی ئارامی و ئۆقرەیی كۆمەڵگا، بۆیە ئێمە نانەوەی ئاڵۆزی و رەفتاری تێكدەرانە بە هەموو شێوەیەك ئیدانە و مەحكووم دەكەین.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو تەقینەوەیە دەكات و هیوای چاكبوونەوەی بە پەلەش بۆ برینداران دەخوازێ.



وتەبێژێك بە ناوی

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

21/9/2011
Top