سوپای پاسداران: بنکه سه‌ره‌كیه‌كانی پژاك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه
رۆژی چوارشه‌مه 21ی ئه‌یلول، ماڵپه‌ڕی راگه‌یاندنی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌واڵی پاشه‌كشه پێكردنی ئه‌ندامانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران بڵاو كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای پاسداران‌دا له‌مباره‌یه‌وه هاتووه كه هێزه زهوینیهكانی پاسداران توانیویانه دوای چه‌ند ئۆپه‌راسیۆن، سنووره‌كانی كوردستانی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عیراق له هێزه‌كانی پژاك بسڕنه‌وه و بنكه‌كانیان بگرن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئۆسانلو فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی هه‌مزه‌ی سوپای پاسداران وتوویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی پژاك كوژراون و ئه‌وانی دیكه ناچار بوون خاكی ئێران چۆڵ بكه‌ن.
پێشتریش له رۆژی دووشه‌مه، سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو كه توانیویه‌تی بنكه‌ی سه‌ره‌كیی پژاك له به‌رزاییه‌كانی جاسووسان بگرێت و پاشه‌كشه به هێزه‌كانی پژاك بكات.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵانه، ئه‌حمه‌د ده‌نیز به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (پ.ك.ك) به رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاندووه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا شه‌ڕ و هێرشی چه‌كداری له‌و ناوچانه رووینه‌داوه.
