حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م گرێبه‌ستیه نه‌وتیه‌كانی به‌ورده‌كاریه‌كانه‌وه ئاشكرا ده‌كات
سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ 20/9/2011 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رِێز د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كوردستان و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی هه‌رێم كۆی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی راده‌ستی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كرد‌و دوپاتی كرده‌وه كه‌نه‌وت و گاز سامانێكی نیشتمانیه‌و حكومه‌تی هه‌رێم مه‌به‌ستیه‌تی به‌گوێره‌ی ده‌ستوورو قانوون و به‌شه‌فافی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ووتیشی: ده‌قی گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا راده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی قانوونی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان و هیوادارین ئێوه‌ش به‌وردی چاودێری بكه‌ن و له‌و شوێنه‌ی باشمان كردووه ده‌ست خۆشی بكه‌ن و له‌هه‌ر شوێنێكیشدا كه‌موكورتی هه‌بێت هاوكارمان بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی)
به‌رِێز د.به‌رهه‌م ساڵح رونیشیكرده‌وه كه‌حكومه‌تی هه‌رێم ئیلتزامی پێوه‌رو ستانده‌ردی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بواری نه‌وت(eiti)له‌م گرێبه‌ستانه‌دا ره‌چاوكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتیانه له‌ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌شه‌فافی جێبه‌جێ بكرێن و په‌رله‌مان و هاووڵاتیانیش زانیاری پێویستیان له‌باره‌وه هه‌بێت.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش كرد گرێبه‌سته‌كان كه‌بۆ رای گشتیش بڵاو ده‌كرێنه‌وه به‌پێی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم ئیمزاكراون پابه‌ندیشین كه‌وه‌كو سامانێكی نیشتمانی بۆ گه‌شه‌پێدانی وڵاته‌كه‌مان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی مامه‌ڵه‌ی بواری نه‌وت بكه‌ین، سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی له‌وه‌ش كرد كه‌بۆ خزمه‌تی كوردستان و په‌ره‌پێدانی وڵات حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تێكی نیشتمانی بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت گرته‌به‌ر كه‌ئێستا ده‌ره‌نجامی زۆر گرنگی لێكه‌وتۆته‌وه.
له‌كۆتایی وته‌كانیدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوپاتی كرده‌وه كه‌ده‌بێ داهاتی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و به‌پێی ده‌ستوور بچێته‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی و بۆ خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵك به‌بێ جیاوازی به‌كارده‌هێندرێت و له‌م لایه‌نه‌شه‌وه پێویستمان به‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كه‌دوور له‌ناكۆكی و ململانێی سیاسی كاربكه‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌م بواره گرنگه.
دواتر به‌رِێز ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم روونكردوه‌ی پێویستی سه‌باره‌ت به‌گرێبه‌سته‌كان خسته‌رِوو كه‌به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و قانوونی نه‌وت و گازی هه‌رێم به‌شه‌فافی ئیمزا كراون و پێوه‌ر نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له‌به‌رچاو گیراون.
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان دوپاتیشی كرده‌وه كه‌به‌هۆی ئه‌م گه‌شه‌كردنی كه‌رتی نه‌وت ژماریه‌كی زۆر كونسوڵخانه‌و كۆمپانیاوو وه‌به‌رهێن روویان له‌كوردستان كرده‌وه‌و قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان رۆژانه له‌هه‌ڵكشاندایه، هه‌ر به‌م هۆیشه‌وه كوردستان بۆته خاڵێكی سه‌رنجراكێش له‌بواری وزه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش به‌هۆی پیاده‌كردنی ئه‌و سیاسه‌ته روون و نیشتمانیه‌یه كه‌حكومه‌تی هه‌رێم په‌یرِه‌وی كردووه، هه‌روا باسی له‌وه‌شكرد كه‌ساڵی 2009 و 2010 به‌شێك له‌گرێبه‌سته‌كان له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی تایبه‌تدا خرانه روو.
هه‌ر له‌درێژه‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتیه‌كاندا ئه‌وه خرایه‌رِوو كه‌به‌هۆی گه‌شه‌كردنی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێم توانراوه سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێم دابین بكرێت.
دواتر سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشكراكردنی گرێبه‌سته‌كان كرد‌و به‌هه‌نگاوێكی گرنگی شه‌فافیتیان وه‌سفكرد.
