فه‌لاح مسته‌فا له‌گه‌ڵ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق بۆ كاروباری سیاسی كۆبووه‌وه
له دیداره‌كه‌دا كه سۆكۆڵ كۆندی به‌رپرسی یۆنامی له هه‌رێم و دیندار زێباری به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌بوون، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق بۆ كاروباری سیاسی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه نیشاندا‌و ستایشی پێشووه‌چوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد له پشتگیری به‌رده‌وامیان بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌كانی UN له هه‌رێمی كوردستان.
پاشان فه‌لاح مسته‌فا وێڕای به‌خێر هێنانی شاندی میوان پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر دوا پێشهاته سیاسیه‌كانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌و قه‌یرانانه كرد كه ئێستا به هۆی پابه‌ند نه‌بوونی حكومه‌تی فیدڕاڵ به ده‌ستوور دووچاری عیراق بووه. هه‌روا گووتی وێڕای چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا خه‌ریكه به هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی تاكڕه‌وی له به‌غدا كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتیه‌ت له عیراق زیاتر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگی و بوونی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه له قۆناغی ئه‌مڕۆی عیراق و هه‌رێمی كوردستان. چونكه زۆر پرس و كێشه له عیراق تا ئێستا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه. به‌ڕێزیان هیوای خواست رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك گه‌وره‌ترین رێكخراوی جیهان و خاوه‌ن ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند رۆڵی هه‌بێت له یه‌كتر نزیك كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ پابه‌ند بوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق و رێكه‌وتنی هه‌ولێر و بنه‌مای هاوبه‌شی كردن له ده‌سه‌ڵات و به‌شداری راسته‌قینه.
له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێز جیرزی سكوراتۆچ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق بۆ كاروباری سیاسی، باسی له قۆناغی ئه‌مڕۆی ئه‌رك و كاره‌كانی UN له‌عیراق كرد، كه پشتگیرو هاوكارن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی ته‌كنیكی و راوێژكاری له عیراق. له‌م رووه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق كرده‌وه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پشتگیری ته‌واوی حكومه‌تی هه‌رێمی خسته‌ڕوو بۆ سه‌رخستنی ئه‌رك و كاره‌كانی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رجه‌م ئاژانسه‌كانی سه‌ر به UN له هه‌رێمی كوردستان.
