روونكردنەوەیك له سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستانهوه دهربارهی كۆنفرانسی نەتەوەیی
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو كۆنفرانسە ئەوە بوو كە بژاردەی ئاشتی بكرێتە بژاردەی هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشداری تیادەكەن ، بەڵام لە كەشێكی وەك ئەمرۆ كە شەڕو پێكدادان لە ئارادایە ئاستەنگە كۆنفرانسەكە ئامانجی خۆی بپێكێنێ .
بەستنی كونفرانسی وا پێویستی بە كەشێكی ئاشتیانە هەیە نەك شەڕو پێكدادان ، جا لە بەر ئەوەی تا ئێستا كۆتایی بە شەڕو پێكدادانەكان نەهێنراوە ، بۆیە كۆنفرانسەكە بۆ كاتێكی تر دواخراوە و بەهیچ شێوەیەكیش هەڵنەوەشێنراوەتەوە.
وتەبێژێك
بەناوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
20/9/2011
