پێنجه‌م پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كرایه‌وه
عه‌بدوڵا عهبدولرِهحمان سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند\" له‌م پێشانگایه‌دا 400كۆمپانیای وڵاتانی جیهان له 25وڵات دا به‌شدارییان كردووه و ماوه‌ی 4رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه ده‌رفه‌تێكی له باره بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا جیهانیه‌كان به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی ئێستا كه تایبه‌تمه‌ندن له بواری بیناسازی و كاره‌با به چاوی خۆیان دۆخی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی هه‌رێمی كوردستان ببینن\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" سیاسیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه‌رتی تایبه‌تیش شان به شانی كه‌رتی گشتی به‌شدارییه‌كی باشیان له بواری پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا هه‌بێت و هاوكاری ئێمه بن له‌و پرۆسه‌ی كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجاممان داوه\"".
وتیشی\"" له كۆی ئه‌و 400كۆمپانیایه‌ی ئێستا به‌شدارییان كردووه 100كۆمپانیا بۆ یه‌كه‌م جاره به‌شدارن\""."
