به چاودێری سه‌رۆكی كوردستان، كۆمنفرانسی زانستی زمانی كوردی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
كۆنفرانسه‌كه له هۆڵی پێشه‌وا له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی كاوا مه‌حموود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌دان رۆشنبیر و نووسه‌رو رۆژنامه‌وان و زمانزانانی كورد و مامۆستایانی زانكۆ له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان به‌رِێوه‌چوو.
نه‌وزاد عه‌بدولكه‌ریم ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای كۆنفرانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ماوه‌ی 6مانگه كار بۆ به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه ده‌كه‌ین، به سه‌دان له زمان‌زان و مامۆستایانی زانكۆ به‌ىشدارییان تێیدا كردووه‌و ماوه‌ی چوار رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
دواتر وتاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه، له به‌شێكی هاتبوو: به‌ستن و گرنگی كۆنفرانسى زمان له‌وه دایه كه كۆنفرانسێكى نه‌ته‌وه‌ییه و په‌یوه‌ندی به‌خاڵێكى ئێجگار گرنگ هه‌یه ، ئه‌ویش ناسنامه و بوون و هۆى مانه‌وه‌مانه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له رۆژهه‌لاَتى ناوه‌راست و به‌شداربوو به درێژایی مێژوو له شارستانى جیهانى، جگه له‌وه‌ى زمان به‌ربه‌ده‌وام ئامرازاى بیر و په‌ره‌پێدان و ئاڵوگۆركردنى كه‌لتوور و به‌هاكانه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دا هاتبوو به‌ستنى ئه‌و كۆنفرنسه ولاَمدانه‌وه‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌ییه بۆ تێكرِاى ئه‌و پلانانه‌ى كه ئه‌مرِۆ دژ به نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌به‌سترىَ له هه‌موو پارچه‌كانى كوردستان ، بۆیه له‌و كۆنفرانسه كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌رى گرنگ له خۆده‌گرێ له وانه ئاستى گه‌شه‌كردنى زمان له پارچه‌كانى كوردستان و لێكنزیكردنه‌وه‌ى دیالێكته‌كان و كێشه‌كانى ئه‌لف و بێ و ئه‌زمونى خوێندنى بابه‌ته زانستیه‌كان به‌زمانى كوردى و كێشه‌كانى زمانى خوێندن و نووسین
دواتر جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و رۆشنبیری و راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان و پارێزگاری هه‌ولێر له دوو گوته‌ی جیادا ئاماژه‌یان به گرنگی گه‌شه‌سه‌ندنی زمانی كوردی كردووه‌و جه‌ختیشیان له سه‌ر رێكخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كورد ببێته خاوه‌نی زمانێكی یه‌كگرتوو و ستانده‌رد، چونكه زمان پێناسه‌ی هه‌ر میلله‌تێكه.
