یه‌كه‌مین كۆربه‌ندی ئابووری ئیتاڵی كوردستانی ده‌ستی پێكرد
كۆنفرانسه‌كه له هۆڵی هوتێل رۆتانا له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و كونسوڵی ئیتاڵیا له هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو.
دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا رِاگه‌یاند\" كۆنفراسه‌كه به ئاماده‌بوونی 50 له‌بازرگانان و سه‌رمایه‌دارانی ئیتاڵیا و 50 له‌بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییان تێیدا كردووه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا ئیتاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ن بۆ یه‌كه‌مین جاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت له‌هه‌رێمی كوردستان لقی خۆیان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ست بكه‌ن به‌كاری وه‌به‌رهێنان، وه به‌رنامه‌كه وایه كه ده‌زگایه‌كی هاوبه‌شی بازرگانی كوردی ئیتاڵی دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان زیاتر پته‌وتربكرێت.
سینان چه‌له‌بی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی له‌وته‌یه‌كیدا رِایگه‌یاند\"" خۆشحاڵین به‌هاتنی كۆمپانیا ئیتاڵیه‌كان بۆ هه‌رێم، ئه‌وان ده‌توانن له‌هه‌موو بوارێك هاوكاری ئێمه بكه‌ن، له‌بواری بازرگانی و پیشه‌سازی و خوێندن و كشتوكاڵ ده‌توانێت هاوكاری باشی هه‌رێم بكات، ئێمه سوود له ئه‌زموونیان وه‌رده‌گرین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: له ئێستادا ئیتاڵیا رِۆڵێكی باش ده‌بێنێت له‌بواری بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ له‌عێراق، ئێمه هیوادارین ئه‌م كۆربه‌نده ببێته هۆی زیاتر هاندانی كۆمپانیا ئیتاڵیه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان و كاركردنیان له‌هه‌رێمی كوردستان\"".
وتیشی\"" هه‌ر ئه‌مرِۆ دوو پرۆتۆكۆڵی بازرگانی و هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان ژووره بارزگانی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ئیتاڵیا ئیمزا كرا."
