وڵاتی سوید ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێم به‌رز ده‌كاته‌وه‌و نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر دوا پێشووه‌چونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تێڕوانینه‌كانی حكومه‌ت له‌مه‌ڕ پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان و روشی سیاسی هه‌رێم و دوا هه‌وڵه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی خسته‌ڕوو. دواتر باسی له په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی نێوان وڵاتی سوید‌و هاوڵاتیانی كوردستان كرد كه له رۆژه سه‌خت و دژواره‌كان سوید بووه په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ره‌وه‌ندی كوردستانی له ده‌ره‌وه. له‌م رووه‌وه جارێكی دیكه ستایشی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گه‌ل و حكومه‌تی سویدی كرد.
فه‌لاح مسته‌فا باسی له بایه‌خی په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی سویدی كرد، به‌ڕێزیان باسی له ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و به‌رنامه‌ی تواناسازی كرد كه ده‌كرێ زانكۆكانی سوید ده‌رگا به‌ڕووی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه وێڕای بره‌ودان به به‌رنامه‌ی ئاڵوگۆڕی كه‌لتووری. له‌م رووه‌وه به‌ڕێزیان هیوای خواست سوید ئاستی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێم به‌رزتر بكاته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی سوید له عیراق خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه دووپاتكرده‌وه‌و هیوای خواست بتوانێ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ن، به‌ڕێزیان گووتی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بریاریانداوه له كۆتایی ئه‌مساڵدا ئاستی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی سوید له كونسوڵی فه‌خری به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سوید له هه‌رێم. هاوكات تۆمار كردنی ئه‌نجومه‌نی بازرگانی سویدی له هه‌رێم نیشانه‌ی بایه‌خ پێدانی وڵاتی سویده به‌م بواره له هه‌رێم.
هه‌روا گووتی ئێمه له نزیكه‌وه ئاگاداری پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانین و ده‌خوازین سوود له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرین وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه ئابووریه‌كان و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان. هاوكات به‌ڕێزیان سوپاسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كرد بۆ ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامیان له‌پێناو سه‌رخستنی كاری نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌یان له هه‌رێم و رێكخستنی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وڵاًتی سوید دووپاتكرده‌وه و هیوای خواست كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی باڵًیۆزخانه‌ی سوید و ئه‌نجومه‌نی بازرگانی سویدی له هه‌رێم قۆناغێكی دیكه له به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بێنێته ئارا.
