هه‌ر موڵكێكی هاووڵاتیان بكه‌وێته ناو شوێنه‌واره‌كان قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه
ئه‌بوبه‌كر عوسمان (مه‌لا ئاوات) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری هه‌رێم له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ساڵانه داوا ده‌كه‌ین كه هه‌موو ئه‌و خانووبه‌ره‌و موڵك و زه‌ویوزارانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ناو سنوری ئه‌و شوێنانه‌ی كه ناوچه‌ی شوێنه‌وارین وه‌یا له‌كاتی ئێستادا كه‌ره‌سته‌و بابه‌تی شوێنه‌واریان تێدا ده‌دۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شوێنانه به ره‌سمی بكرین به‌موڵكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌موو خاوه‌ن خانووبه‌ره‌و موڵكه‌كانیش به‌گوێره‌ی ماف و ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ی كه لێیان ده‌كه‌وێت قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
وتیشی: به‌پێی یاسای شوێنه‌واری عیراقی، هه‌ر خانووبه‌ره‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی گه‌یشته 200 ساڵ، ئه‌وا ده‌چێته چوارچێوه‌ی بابه‌تێكی شوێنه‌واری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و ته‌مه‌نه كه‌متربوو، ئه‌وا ده‌بێته بابه‌تێكی كه‌له‌پووری و هه‌ردوو ئه‌م جۆره بابه‌ته‌ش پێویستیان به‌پاراستن و ناساندن هه‌یه وه‌كو بابه‌تی شوێنه‌واری و كه‌له‌پووری، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێن به‌هۆی ئه‌م بابه‌تانه‌وه سیمای ژیان و شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به به‌رزو پیرۆزی بهێڵینه‌وه.
راشیگه‌یاند: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ر خانووبه‌ره وه‌یا موڵك و زه‌ویوزارێكی هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر كه‌وته ناو ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری، ئه‌وا ئێمه به‌پێی یاسای ژماره 55 ی ساڵی 2002 ی هه‌مواركراو له‌په‌رله‌مانی عیراقی فیدراڵ، ئه‌وا خاوه‌ن خانووبه‌ره وه‌یا موڵكه‌كه به‌باشترین شێوه قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زه‌ره‌رمه‌ند نابێت و له رێگه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌وه خانووه‌كه وه‌یا زه‌ویوزاره‌كه‌ی بۆ ده‌خه‌مڵێندرێت و قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، تائێستاش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین هاووڵاتی قه‌ره‌بوو كردووه‌ته‌وه.
