ره‌نگه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ قه‌زاوناحیه‌كانی عیراق ئه‌نجامبدرێت
عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به PUKmedia راگه‌یاند: ناتوانرێت له‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه ئه‌و واده‌یه‌ی كۆمسیۆن بۆ ئاماده‌كاری به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌كه تا ئێستا دیاری نه‌كراوه‌و یاساش هه‌موار نه‌كراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه مانگی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی قه‌زاو ناحیه‌كانی عیراق ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌رله‌مان یاسایه‌ك ئاماده ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی قه‌زاو ناحیه‌كانی عیراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم یه‌كبخرێت، ده‌بێت هه‌ردوو په‌رله‌مانه‌كه رێكبكه‌ون له‌سه‌ری و به‌و جۆره‌ش بۆ كۆمسیۆن باشتره كه له‌بری دوو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له وڵات‌دا، یه‌ك پڕۆسه به‌ڕێوه‌به‌رێت.
رونیشیكرده‌وه كه ده‌بوو شه‌ش مانگ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق هه‌ڵبژاردنی قه‌زاو ناحیه‌كانیش به‌ڕێوه بچوایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی داتایه‌كی ورد له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه، نه‌توانراوه ئه‌و كاره بكرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ورده‌كاری تردا.
