هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ئه‌نجوومه‌نی رۆشنبیریی به‌ریتانی (British Council) دووپاتكرایه‌وه
ئه‌مرۆِ یه‌كشه‌ممه 18/9/2011 سه‌فین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌شاندێكی به‌ریتانی كرد كه پێكهاتبوو له براندن ماكشاری به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ئه‌نجوومه‌نی رۆشنبیریی به‌ریتانی له عێراق و ئیسماعیل ساده به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێر و خاتوو نیشتمان عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێر..
شاندی (British Council)، وێڕای به‌رزنرخاندنی ره‌وشی په‌روه‌رده، ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ به‌رده‌وام بوون له هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم و، پرۆژه‌ی ڕاهێنانی مامۆستایان و گه‌شه‌پێدانی خۆێندنی پیشه‌یی له سه‌رجه‌م بواره‌كانی پیشه‌سازی، كشتوكاڵی، بازرگانی، به به‌شه جیاجیاكانیانه‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده ستایشی ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی رۆشنبریی به‌ریتانی (British Council)ی، كرد كه ده‌یه‌وێت خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مان بكات و، هه‌وڵی به‌هێزكردنی ئه‌زموونی په‌روه‌رده‌یی و سه‌رخستنی خوێندنی پیشه‌یی له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، دووپاتیشی كرده‌وه هاوكاری به‌ریتانیا له بواری په‌ره‌پێدانی خوێندنی پیشه‌یی و راهێنانی مامۆستایان زۆر گرنگه، به‌و پێوه‌ره‌ی وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌زموونێكی درێژخایه‌نی له‌م بواره‌دا هه‌یه‌و سه‌ركه‌وتنی خوێندنی پیشه‌ییش زۆر گرنگه بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان چونكه له هه‌موو ڕووێكه‌وه بوژانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
