وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سوید له‌عێراق كۆبۆوه
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18/9/2011 ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵڵا وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشوازیكرد له (كارل ماجنوس) باڵیۆزی سوید له‌عێراق و وه‌فدێكی بازرگانی ئه‌و وڵاته.
له‌دیدارێكدا كه‌راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون وه‌زیری كار به‌خێرهاتنی باڵیۆزی سویدی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و باسی له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان به‌گشتی وڵاتی سوید به‌تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی بواری ئابوری و بازرگانی و فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان.
ئاسۆس نه‌جیب له‌باره‌ی پرۆژه‌و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت بۆ په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی مه‌شق و راهێنانی پیشه‌یی به‌وه‌فده‌كه‌ی راگه‌یاند لایه‌نێكی گرنگی ئامانجی وه‌زارته‌كه‌ی دۆزینه‌وه‌و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كاركردنه بۆ بێ كاران و گه‌نجان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا په‌ره‌پێدانی بنكه‌كانی پیشه‌یی و به‌گه‌ڕخستنیان گرنگی تایبه‌تی پێدراوه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا باڵیۆزی سوید له‌عێرق رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان به‌لای ئه‌وانه‌وه زۆر گرنگه و له‌لایه‌ن وڵاتی سویده‌وه جێگای بایه‌خپێدانه. له‌باره‌ی پرۆژه‌ی تازه‌یان له‌هه‌رێمی كوردستان وتی ئامانجمانه له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌ره به‌پرۆژه‌كانمان بده‌ین.
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا دامه‌زراندنی ئه‌كادیمیای راهێنانی پیشه‌یی به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی كار و كۆمپانیای سكانیای سویدی و رێكخراوی unido گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا كه‌وابڕیاره به‌م نزیكانه یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئیمزا بكرێت.
