بە فەلەستین-ـەوە 21 وڵات نوێنەرایەتیان لە كوردستان هەیە
باڵیۆز نه‌زمی حزوری خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه وه‌ك یه‌كه‌م كۆنسوڵی گشتی فه‌له‌ستین ده‌ست به‌كار به‌كارده‌بێت و سوپاسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیكرا. به‌ڕێزیان هیوای خواست كه‌وا بتوانن په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌له‌ستین بگه‌یه‌ننه ئاستێكی به‌رزتر.
له به‌رامبه‌ردا فه‌لاح مسته‌فا وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی، پیرۆزبایی گه‌رمی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئاراسته‌ی كونسوڵی گشتی فه‌له‌ستین له هه‌رێم كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی. هاوكات ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نیشاندا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانیان له هه‌رێم و هیوای خواست بتوانن ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا له بواره جیاجیاكان په‌ره پێبده‌ن به شێوه‌یه‌ك له خزمه‌تی هه‌ردوولا بێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باس له ده‌سپێكی قۆناغێكی تازه له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عیراق كرا و جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی له مێژینه‌ی هه‌ردوو گه‌لی فه‌له‌ستین و كوردستان كرایه‌وه. كونسوڵی گشتی فه‌له‌ستین پابه‌ندبوونی خۆی ده‌ربڕی بۆ كاركردن له نزیكه‌وه بۆ به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌و بوارانه‌ی ده‌توانین به یه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین. هه‌ردوولا ئومێدیان خواست كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی فه‌له‌ستین ته‌كانێك بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لدا.
جێگه‌ی باسه دوای سه‌ردانی به‌ڕێز مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین له نیسانی 2009 و سه‌ردانی به‌ڕێز ریاز ئه‌لمالكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین له مانگی شوباتی رابردوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، فه‌له‌ستین بڕیاریدا نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.
به كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی گه‌یشته 21 نوێنه‌رایه‌تی بیانی له هه‌رێم.
