رۆژ نوری شاوەیس بەنامەیەكی سەرۆك بارزانیەوە دەچێتەوە بەغدا

رۆژ نوری شاوەیس بەنامەیەكی سەرۆك بارزانیەوە دەچێتەوە بەغدا

جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق: ئەگەر مالكی ئامادەی جێبەجێكردنی رێكەوتنەكە بێت، شاندی ئێمەش دەچێتە بەغدا، ئامادەش نەبێت ئێمە ناچارین بڕیاری پێویست بدەین

دكتۆر رۆژ نوری شاوەیس جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لەدیمانەیەكی تایبەتەدا بەگوڵانی راگەیاند: من ئێستا بەنوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی دەچمەوە بۆ بەغدا نامەیەكی زارەكی جەنابی سەرۆك بارزانیم پێیە بۆ بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، و لیستی دەوڵەتی یاسا، ناوەڕۆكی نامەكەش ئەوەیە كە سەرۆك بارزانی مەبەستێتی بزانێت ئایا سەرۆك وەزیران و دەوڵەتی یاسا ئامادەن ئەو رێككەوتنە جێبەجێ بكەن یان نا? ئەگەر ئامادەن ئەوا هاوپەیمانی كوردستانیش ئامادەیە شاندی خۆی بنێرێت، ئەگەر ئامادەش نەبن، ئەوا ئێمەش بۆخۆمان جارێكی دیكە كۆدەبینەوەو بڕیاری پێویست دەدەین.

شاوەیس لەدیمانەكەیدا بۆ گوڵان وتی: ئەو دیكۆمێنتەی جەنابی سەرۆك لە كۆبونەوە فراوانەكەدا خوێندیەوە كە 19 خاڵ زیاتر لەخۆ دەگرێت، شتێكی تەواو رێكوپێك بوو، هەمووشی لەسەر كاغەز نوسراوەو هەمووان ئیمزایان لەسەر كردووە.


ئەم دیمانەیەی گوڵان لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق درێژەی هەیە و، لەژمارە 847ی گۆڤاری گوڵان بڵاو كراوەتەوە، سبەی دووشەممە ئەو ژمارەیە بڵاو دەكرێتەوە.
Top