ئه‌م هه‌فته‌یه هۆڵندا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كورد ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌كاته‌وه
به‌رزان حه‌مه ئه‌مین كه یه‌كێكه له‌و په‌نابه‌ر ده‌ستگیركراوانه ماوه‌ی 14 مانگه له زینداندایه، ناوبراو به PUKmediaی وت: بڕیاروایه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 21-9 له رێی فڕۆكه‌خانه‌وه بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ شاری به‌غدای پایته‌ختی عیراق.
هه‌روه‌ها به‌رزان و چه‌ند په‌نابه‌رێكی تری ناو به‌ندینخانه‌كه له ڕێی PUKmediaه‌وه داوا له سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به حكومه‌تی هۆڵه‌نداوه بۆ ئه‌وه‌ی بریاری ناردنه‌وه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌نابه‌رانه داوا له باڵیۆزی عیراق له‌هۆڵه‌ندا ده‌كه‌ن تا پێش رۆژی چوار شه‌ممه‌و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه هه‌وڵ و توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ رێگری له‌ناردنه‌وه‌یان.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی PUKmedia ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه بڕیاروایه حكومه‌تی هۆڵندا بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ عیراق له كورد‌و عه‌ره‌ب پێكهاتوون و كورده‌كانیش خه‌ڵكی شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و زاخۆن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانیش له 16 سه‌ڵت و چه‌ند خێزانێك پێكهاتوون كه بڕیاری ناردنه‌وه‌یان دراوه.
به‌رزان حه‌مه ئه‌مین وتیشی: له‌ساڵی 2003ه‌وه له‌هۆڵه‌ندا داوای مافی په‌نابه‌ریم كردووه‌و له ئێستادا له چاوه‌ڕوانی ناردنه‌وه‌دام.
ئه‌و په‌نابه‌رانه هیواخوازن كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌زوترین كات هه‌وڵیان بۆ بدات و حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌و بڕیاره پاشگه‌زبكه‌نه‌وه.
بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و په‌نابه‌ران بڕیاروایه رۆژی یه‌كشه‌ممه 18-9 میدیاكانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی به‌ندینخانه‌ی شاری رۆتردام بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌ران و چیرۆكه‌كانی ناو ئه‌و به‌ندینخانه‌یه بگه‌یه‌نێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات به‌هانیایانه‌وه بچن.
