کۆنگرەیەکی ھەرێمی بۆ سزا جێگرەوەکان لە ھەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت
جێگری سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان شوان سابر، کە تۆڕێکی رێکخراوە ناحکومییەکانەو لەسەرانسەری عێراق تایبەتمەندی لە بەندییەکان و شوێنەکانی راگرتن وەرگرتووە. ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە بەھاوکاری رێکخراوی یونۆپس پرۆژەیاسای سوککردنی سزا بە بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت. ھەروەک بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری وت:\" تا ئێستا کار لەسەر بەندینخانەکان دەکەین بۆ ئەو پرۆژەیەش لە سەرانسەری عێراق ١٥ ناوەندی ھاوکاری یاساییمان دروستکردوە لە وە بەرگریمان لە بەندییەکان کردووە و سێ ساڵە بەردەوامەو لەسەر ئاشتی ھەولێر لە بەندینخانەکانی ئافرەتان و نەوجەوانانمان کارمان کردووە، جگەلەوەش ھەر کەسێک ھانای بردبێت بۆ ئەو ناوەندانەی ھاوکاری یاسایی ئێمە دەستمان بە روویانەوە نەناوە\"".
لەبەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا شوان سابر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پرۆژەیەکی دیکەیان ھەبوو، کە لەکاتی سەردانی بۆ بەندینخانەکان و لێکۆڵینەوە لە رەوشی بەندییەکان ئەگەر ھەر کەموکورییەکیان بەدیکردبێت چالاکیمان بۆ کردووەو داوای لادانی سزای لەسێدارەدانیشیان کردووەو وە داوای ئەوەیان کردووە کە سیستمی جێگرەوەی سزاکان بەپێی یاسا جێبەجێ بگرێت. لەو بارەیەوە شوان نمونەی ھێنایەوەو وتی:\"" پێویست ناکات لەسەر ھەندێک تاوانی سووک ھاوڵاتی بخرێتە بەندیخانەوە، بەڵام بۆئەوەی ئەو ھەڵەیەشی بەسەردا تێنەپەڕێت دەکرێت باخچەیەک یان قوتابخانەیەکی پێ پاک بکرێتەوە یان کارێکی دیکەی پێ بکرێت، کە ئەوە سزا جێگرەوەکانی پێ دەگوترێت.
لەبارەی کۆنگرەی ھەرێمییەوە بۆ پرۆژەیاسای سزا جێگرەوەکان شوان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لە ناوەراستی مانگی ١٠ کۆنگرەیەکی ھەرێمی بۆ سزا جێگرەوەکان دەکرێت کە دادوەر لە ئەفریقاو ئەمریکاو ئەوروپاوە دێنین بۆ ئەوەی ئەزمونی خۆیان باس بکەن وە پێمان بڵێن وسوود لە ئەزمونیان وەربگرین و پێمان بڵێن چی بکەین، چونکە ئەو پرۆژە یاسایە لەلایەن پەرلەمانەوە بە سینگ فراوانییەوە وەرگیراوەو دادوەرانیش بەشێکیان پێیان باشبوو، وە پەرلەمانی عێراقی پێیان باشبووەو ئەنجوومەنی دادی عێراقی پێی رەزامەندە لەسەر پرۆژەیاساکە، وە ئامانجیش لەو کۆنگرەیە ئەوەیە چۆن پرۆژە یاسایەک دابنێیبن بۆ ئەوەی سزا جێگرەوەکان جێگەی ھەندێک لەو سزایانە بێت کە رەنگە کاردانەوەی خراپتر بەدوای خۆیدا بھێنێت."
