ئاسۆس نه‌جیب..تائێستا (13619) ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا فۆڕمی بیمه‌ی بێ كاریان پڕكردۆته‌وه
له‌و باره‌یه‌وه (ئاسۆس نه‌جیب عهبدولاَ) وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمهلاَیهتی له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی بیمه‌ی بێ كاری بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كان له‌رۆژی 23ی مانگی رابردووه‌وه كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، تاكوئێستا سێزده هه‌زار و شه‌ش سه‌د و نۆزده ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا فۆڕمی بیمه‌ی بێ كاریان پڕكردۆته‌وه. له‌و ژماره‌یه‌شدا له‌سنووری \" له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆیه‌و سۆران و چۆمان و مه‌خمور و مێرگه‌سوور و ته‌قته‌ق و رواندز چوار هه‌زار و دووسه‌د فۆڕم پڕكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها \""له‌سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌لار و رانیه و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵیش پێنج هه‌زار و سێسه‌د و نۆزده\"" ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگا فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه و \""له‌سنووری پارێزگای دهۆك و ئاكرێ و ئامێدی و زاخۆش چوار هه‌زار و سه‌د\"" ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگا فۆڕی بیمه‌ی بێ كاریان پڕكردۆته‌وه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمهلاَیهتی راشیگه‌یاند، ئامانج له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی بیمه‌ی بێ كاری هاندانی ده‌رچووانه تاكو دوای ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندنی زانكۆ - په‌یمانگا، چۆن به‌دوای كارێكدا بگه‌ڕێن و ببن به‌خاوه‌نی پیشه‌یه‌ك كه‌سوودی هه‌بێت. چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كهلهكهرتی حكومی و تایبه‌تدا كاریان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌و تا ئه‌و كاته‌ی كارێكیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه له‌چوارچێوه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بڕی سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناریان پێده‌دات.
هه‌ر له‌لێدوانه‌كه‌یدا (ئاسۆس نه‌جیب) دوپاتیكرده‌وه، مه‌رجه ئه‌و ده‌رچووه‌ی سوودمه‌ند بێت له بیمه‌ی بێ كاری هاولاَتی و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان بێت و ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكانی حكومی بێت و ته‌مه‌نیشی له /36/ ساڵ زیاتر نه‌بێت و هیچ كارێكی نه‌بێت له‌كه‌رتی گشتی یان كه‌رتی تایبه‌ت.
ئاماژه‌شی دا، دوای جێبه‌جێكردن و پێدانی بڕی 150 هه‌زار دینار به ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگا حكومیه‌كان، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمهلاَیهتی به‌هه‌ماهه‌نگی دامه‌زراوه‌كانی تری حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت و رێكخراوه ناحكومیه‌كان، هه‌ڵده‌ستێت به‌كردنه‌وه‌ی خولی راهێنانی گونجاو بۆ شیاندنی سوودمه‌ندانی بیمه‌ی بێ كاری بۆ ئه‌وه‌ی كاری گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی به‌كارخستن له‌هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێم له‌ڕێگای لێژنه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار ده‌گه‌ڕێت و كاری گونجاو بۆ هه‌ریه‌ك له‌سوودمه‌ندان ده‌دۆزێته‌وه.
جێگای ئاماژه بۆكردنه ئه‌و ده‌رچووه‌ی سوودمه‌ند ده‌بێت له‌پرۆژه‌ی بیمه‌ی بێ كاری پێویسته فۆرمی تایبه‌تی داواكردنی بیمه له‌و بنكانه‌ی دهستنشانكراون له‌شارو شارۆچكه‌كان پڕبكاته‌وه‌و كۆپی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و ناسنامه‌ی باری شارستانی و (3) وێنه‌ی ره‌نگاوره‌نگ و پشتگیری ده‌رچوون و كارتی زانیاری یا پشتگیری نیشته‌جێبوون ئاماده بكات. هه‌روه‌ها ناوی خۆشی له لیستی بێكاران له به‌رێوه‌به‌راتیه‌كانی به‌كارخستنی پارێزگاكان تۆماربكات و كۆدێك وه‌ربگرێت.
"
